ئادار 05, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرۆککۆماری ئێران لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەگەڵ سەرۆکی جەزایر ڕایگەیاند کە ئەوەی کە لە غەزە ڕوو دەدا کۆمەڵکوژی و دڕندەکاری نێوشەڕەو بنەڕەتی دڕندەکاری زایۆنیستەکان دەگەڕێتەوە بۆ ٧٥ سال داگیرکەری.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەم لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێکی چاپەمەنی وێڕای پیرۆزبایی کردنی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆگەی سەرۆکی وڵاتانی هەناردەکاری گاز بۆ ٶکومەتی ئەو وڵاتە، پەیوەندیەکانی نێوان جەزایرو ئێرانی بە بەرزتر لە پەیوەندی ڕامیاری و بە لێکەوتەی پەیوەندی قوڵی ئایینی و کەلتووری و ژیاری زانی.

ڕەئیسی وێڕای ئاماژە بە هەڵوێستی هاوبەشی ڕامیاری نێوان دوو وڵات بەتایبەت بەئاراستەی بەرگری لە مافی خەڵکی زۆرلێکراوی فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ دڕندەکاری و داگیرکاری ڕژیمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەوەی کە لە غەزە بەدی دەکرێ کۆمەڵکوژی و دڕندەکاری نێوشەڕەو بنەڕەتی دڕندەکاری زایۆنیستەکان دەگەڕێتەوە بۆ ٧٥ سال داگیرکەریەکەیان.

ناوبراو وێرای دەربڕینی داخی قوڵی خۆی لە بەردەوامی پەیوەندی چەند وڵاتێکی ئیسلامی لەگەڵ ئەو ڕژیمە سەرەڕای بەردەوامی دڕندەکاری بەدژی خەڵکی زۆرلێکراوی ئەو کەرتە وتی کە پچراندنی پەیوەندی ڕامیاری و ئابووری  لەگەڵ ئەو ڕژیمە بۆوێنە بەشێک لەو هۆکارانەیە کە کە لەبەرامبەر دڕندەکاری زایۆنیستەکان دا دەبێتە هەڵوێستی بەردەستانە.

سەرپەیڤ