ئادار 12, 2024 13:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: کردەی سەمبولیکی ئەمریکا لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، نمایشێکی گاڵتەجاڕانەو لەهەمان کاتدا تاڵە.

"ناسر کەنعانی چاڤی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا لەجیاتی بوختان هەڵبەستن بۆ کەسانی دیکەو لەبری گرینگیدان بە شوێنهاتەکانی شەڕی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، گرینگی بە ناوەندی قەیران بدات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەکوشت وبڕی ژنان و منداڵانی بێتاوانی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنیستی و لەسای داکۆکیی بێ شەرت ومەرجی ئەمریکا، وتی: دەرکرانی رژیمی زایۆنی لە کۆمیسیۆنی پلەوپێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەندێکی گەورەیە بۆ وڵاتانی جاڕدەری مافی مرۆڤ.

کەنعانی لەبارەی کۆڕی ئەم دواییەی ئەنجومەنی حوکمدەرانیش وێڕای ئاماژە بەوەی کە هاوکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامەو لێدوانی بێ بنەماو ناتەکنیکی کارناکاتەسەر بڕیار و ئیرادەی تاران، وتی: بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ناڤۆکیی ئاشتیانەی ئێران، بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی چاودێریی وکۆنترۆڵ لەگەڵ ئاژانسی نیونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی درێژەی دەبێ.

سەرپەیڤ