وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: زایۆنیستەکان بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە دڕندەکاری دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426190-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_زایۆنیستەکان_بەبەرچاوی_خەڵکی_جیهانەوە_دڕندەکاری_دەکەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندەکاریە جەنگیە سامناکەکان لە کەرتی غەزە بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە هەروا بەردەوامن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 01, 2024 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دڕندەکاریە جەنگیە سامناکەکان لە کەرتی غەزە بەبەرچاوی خەڵکی جیهانەوە هەروا بەردەوامن.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسی: بۆردومانی هۆبەو تاوڵ و چیغی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان لە نێو نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لە دەیربەلەح کە بوە شەهیدو برینداربوونی ژومارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستین نوێترین دڕندەکاری ڕژیمی منداڵکوژی زایۆنیستە کە سەرجەم یاساو ڕێ و شوێنە نێودەوڵەتیەکانی مەخسەرە کردوە.

کەنعانی وتی بەرگرتنی خێرا لە بەردەوامی ئەو دڕندەکاریانە و پێوشوێن گرتنی مافیاسایی و دادڤانی دڕندەکارە زایۆنیستەکان بەرپرسایەتی مسۆگەری کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوە نێونەتەوەیەکان و داخوازی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهانە.

ناوبڕاو بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە دڕندەکاری سامناکی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی گەمارۆدراوی کەرتی غەزە پەڵەیەکی شورەیی هەتاهەتاییە بە نێوچاوانی لایەنگرە دووڕوەکانی ئەو ڕژیمەوە.