وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسەڵاتێکی بەهێز و ئاسایش ئافرێنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426590-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوە_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_دەسەڵاتێکی_بەهێز_و_ئاسایش_ئافرێنە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسەڵاتێکی خودان هێز و ئاسایش ئافرێنە، وتی: ئێران بە پێبەندبوون بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بۆ پێش پێگرتن و سزادانی هەر دەسدرێژکارییەک، هەوڵ دەدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 09:40 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسەڵاتێکی خودان هێز و ئاسایش ئافرێنە، وتی: ئێران بە پێبەندبوون بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بۆ پێش پێگرتن و سزادانی هەر دەسدرێژکارییەک، هەوڵ دەدا.

"ناسر کەنعانی چافی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی حەفتانەی لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە هەڵمەتی مووشەکیی و درۆنیی ئێران بەدژ رژێمی زایۆنیستی، وتی: هەوڵی ئێران لە هێرشکردنەسەر چەند بنکەیەکی سەربازیی رژێمی زایۆنیستی لەئاراستەی هێنانەدی مافی رەوای بەرگریی خۆی، بەگوێرەی جارنامەی٥١ی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکاریی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بەتایبەت دەسدرێژکارییەکانی ئەم دواییەی بۆسەر بنکەی دیپلۆماتیکی ئێران لە دەمشق ئەنجامی گرت.

کەنعانی چافی وتیشی: هەڵمەتی ڕەواو یاسایی ئێران دژ بە کردەی دنەدەرانە، ڕوودارانەو پێشێلکەرانەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لە سوریا بەمەبەستی سزادانی دەسدرێژکار، ئەنجامی گرت و چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێ کە ئەو هەوڵەی ئێران، لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە پشت ڕاست بکرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پێی داگرت، ئێران لەدووی پەرەدان بە گرژیی لە ناوچەدا نییەو پێبەندە بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان.