وتەبێژی سپای پاسداران: داکۆکیی دە وڵات لە زایۆنییەکان، هیچ دەسکەوتێکی نەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426955-وتەبێژی_سپای_پاسداران_داکۆکیی_دە_وڵات_لە_زایۆنییەکان_هیچ_دەسکەوتێکی_نەبوو
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دە وڵات لەبواری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لەهەڵمەتی سزادەرانەی وەعدەی سادق یارمەتیی ڕژێمی زایۆنیان دا، بەڵام سەرەنجام سەرکەوتنی ئێرانی ئیسلامی بەسەر سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتانەی لێکەوتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 30, 2024 06:30 Asia/Tehran

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دە وڵات لەبواری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لەهەڵمەتی سزادەرانەی وەعدەی سادق یارمەتیی ڕژێمی زایۆنیان دا، بەڵام سەرەنجام سەرکەوتنی ئێرانی ئیسلامی بەسەر سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتانەی لێکەوتەوە.

سەرداری پاسدار"رەمەزان شەریف" وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە حەوتەی عەقیدەتی-سیاسیی سپا و بەسیج، وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی سزادەرانەی وەعدەی سادق بەدژ رژیمی زایۆنیستی، وتی: ئەو هەڵمەتە، بە دەکارگرتنی چەکئامێری چێکراوی ئێران ئەنجامی گرت و مەزنایەتییەکەی بەجۆرێک بوو کە پێویستە دوژمنان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، چۆنیەتییەکەی تاووتوێ بکەن.

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، پشتگریی لە فەلەستینی بەهێزکرد و ئەو هەڵمەتە بەهێزە دژ بە رژێمی زایۆنی ئەنجامی گرت کە لەڕابردوودا، بەجاران ئیدیعا کرابوو کە قەڵایەکی هێمنە لە ناوچەدا.

سەردار ڕەمەزان شەریف لەهەمان کاتدا، هەڵمەتی وەعدەی سادقی بە هەوڵێکی لەناخافڵ  نەزانی و وتی: کاتێک کە یەکەم درۆن هاوێژرا، دوژمنی زایۆنی و لایەنگرانی، چاوەڕوانی درێژەی هێرشی مووشەکیی ئێڕان بوون.