ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەچاوپێکەوتنی لەگەڵ سوودانی: کەسایەتیەکی بەرزمان لەکیس چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427603-ڕێبەری_شۆڕشی_ئیسلامی_لەچاوپێکەوتنی_لەگەڵ_سوودانی_کەسایەتیەکی_بەرزمان_لەکیس_چوو
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کەسایەتیەکی بەرزمان لەکیس چوو بەڕێز سەرۆک کۆمار برایەکی یەگجارباش و بەرپرسێکی لێهاتوو شیاوو و گەرم و شێلگیر بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 22, 2024 11:57 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کەسایەتیەکی بەرزمان لەکیس چوو بەڕێز سەرۆک کۆمار برایەکی یەگجارباش و بەرپرسێکی لێهاتوو شیاوو و گەرم و شێلگیر بوو.

محمد شیاع سەدانیش لەو چاوپێکەوتنەدا پەیامی سەرەخۆشی حکومەت و گەلی عێراقی بە بەڕیزیان و گەلی ئێران ڕاگەیاند. 

بەپێی راپۆرتەکان محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەبۆنەی کۆچی دوایی شەهیدانەی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕیکانی  بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی تارانی کرد لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە نوێنەرایەتی لەلایەن حکومەت و گەلی وڵاتەکەی ئەو کارەساتەی لە  بەڕێزیان و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.