کەنعانی: پەڵەی شەرمەزاری بە نێوچاوانی لایەنگرانی ئیسراییلەوە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بێ ئاویش زێدە بووە بە کێشەی قات و قڕی لە غەززە، وتی؛ پەڵەی شەرمەزاری و شوورەیی بە نێوچاوانی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگەکەرانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم رژێمە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
ناسر کەنعانی پێیداگرت: لە تەنیشت کۆمەڵکوژیی ڕۆژانە، تیابردنی هەموو ناوەندە دەرمانییەکان، نەبوونی دەرمان و کەرەستەی پزشکی، خۆراک و سووتەمەنی و پەککەوتنی ژنراتۆرەکانی بەرهەمهێنەری کارەبا لە کەرتی غەززە، ئێستا بێ ئاویش بۆتە کێشەی دیکەی دانیشتووانی غەززە، ئەویش لەم گەرما زۆر و تاقەتپڕووکێنەدا. ناوبراو بە ئاماژە ڕاپۆرتی ناوەندی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: ئانڕوا دەڵێ ئێستا بێ ئاویش زێدە بووە بە کێشەی کەمبوونی سووتەمەی و پەک کەوتنی دامو دەزگە گرینگەکانی غەززە، خەڵک ناچارن لە نۆرە و سەرەگەلێکی دوور و درێژەدا لە گەرمایەکی تاقەتپڕووکێن ڕاوەستن بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوەیان دەس کەوێ.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە بێگومان گەلی چەوساوە بەڵام خۆڕاگریی فەلەستین سەرباری هەموو ئێش و ئازارە بێژومار و دڵتەزێنەکان، ڕژێمی جەنایەتکاری ئیسراییلی بەچۆکدادێنێ و سەرشۆڕی و هەرەسهێنان و خۆبەدەستەوەدان چارەنووسی حەتمیی داگیرکەرانی بێ عەسڵ و بنچینەیە، وتی: بەڵام پەڵەی شەرمەزاری و شوورەیی بە نێوچاوانی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگەکەرانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم رژێمە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.