ڕەخنەی غەریب ئابادی لە لەبەند ڕاگیردرانی بەشیر بی ئازار لە فەرەنسا
حوزهیران 18, 2024 21:47 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەندڕاگیردرانی بەشیر بی ئازار لە فەرنسای دایە بەر ڕەخنەوە.
کازم غەریب ئابادی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: بڕیاری نایاسایی و دژ بە مافی مرۆڤی دادگەی فەرنسا، وەدەرنرانی بەشیر بی ئازار لەم وڵاتە لە ماوەی ٢٨ ڕۆژدایە. بە سەرنجدان بەوەی کە بلیتی گەڕانەوەی بۆ ئێران ئامادەیە و هیچ بەرتەسکییەکی یاساییش لەبەر پێی بی ئازاردا نییە بۆ هاتنەدەر لەو وڵاتە، لەبەرچی فەرنسا ئەم شاروومەندە ئێرانییەی هەر لەبەندی خویدا ڕاگرتووە؟ ئێمە بە تووندی ئەم کارە ئیدانە دەکەین و بەردوامین لە بەدواداچوونەکانمان لە پێناو ئازادکردنی خێراتری ئەم بەڕێزە. شایانی باسە بەشیر بی ئازار شاروومەندێکی ئێرانییە کە لەبەر پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە وڵاتی فەرەنسا لە بەند کراوە.