ته‌مووز 23, 2024 11:04 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تازەی ئێران جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

"فومیۆ کیشیدا"ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ "مەسعود پزشکیان"ی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بەتەلەفۆن وتووێژی کردو بەپێی ڕاگەیێندراوی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا سەرەتا باسی هاوکاری و پەرەی زیاتری پەیوەندییەکانی ژاپۆن و ئێرانی کرد بەگوێرەی پەیوەندیی دۆستانەی لەمێژینە لەگەڵ ئێراندا.

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەروەها لەبارەی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژیان کردو رایان گۆڕیەوە.

کیشیدا هیوای خواست، ئێران رۆڵێکی شیاوتر بگێڕێ لە چەسپاندنی ئاشتەوایی وسەقام لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەوپێشبردنی هاوکاریی لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانیدا. هەروەها دوولایەن لەبارەی پرسی ناڤۆکیی ئێرانیش قسەیان کرد.

سەرپەیڤ