سوپاس وێژیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە کاروانی وەرزشی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤ی پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430372-سوپاس_وێژیی_ڕێبەری_باڵای_شۆڕش_لە_کاروانی_وەرزشی_ئێران_لە_ئۆلەمپیکی٢٠٢٤ی_پاریس
دوای نامەی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران ڕوو لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سپاس وێژیی دۆستانەی خۆی لە وەرزشکارانی بەورەو خاوەن ئیرادەی ئێران ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 13, 2024 04:04 Asia/Tehran
  • سوپاس وێژیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە کاروانی وەرزشی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤ی پاریس

دوای نامەی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی ئێران ڕوو لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی٢٠٢٤، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سپاس وێژیی دۆستانەی خۆی لە وەرزشکارانی بەورەو خاوەن ئیرادەی ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەراوێزی نامەی سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیک، نووسی: پڕبەدڵ سوپاسی وەرزشکارانی ئازیز و بەورەو خاوەن ئیرادە دەکەم و هەروەها سوپاس و پێزانینیشم هەیە بۆ سەرۆک فدراسیۆنەکان، ڕاهێنەران و سەرڕاهێنەرەکان و کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیک کە لە پێشبڕکێکانی ئەم دواییەدا بوونە مایەی شادمانی و سەربەرزیی وڵات لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

"مەحمود خوسرەوی وەفا" سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نامەکەیدا و سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی کاروانی وەرزشیی ئێران لەژێر ناوی "خادم الرضا(ع)" ئاماژەی کردبۆ بڕێک لە دەسکەوتە وەرزشی و فەرهەنگییەکانی وەرزشکارانی ئێرانی لەوان، دەس خستنی باڵاترین ژماری میدالیا لە ئۆلەمپیکی پاریس پاش ئۆلەمپیکی لەندەن لە ساڵی ٢٠١٢دا، ئامادەبوونی کەم وێنەی خانمان لە کاروانی وەرزشیی ئێران و درەوشانەوەی بەرچاوی ئەو خاتوونانەو دەس خستنی سەرکەوتنە گرینگەکان لە بڕێک لە لقە وەرزشییەکاندا بۆ یەکەمجارلە ڕکابەرییەکانی ئۆلەمپیکدا.

کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس، سێ میدالیای زێڕ، شەش زیو و سێ بڕۆنزی بەدەست خست.