پەیامی سەردار تەنگسیری بۆ دوژمنانی واوەناوچەیی
فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ڕوولە دوژمنانی واوەناوچەیی وتی : ئێوە دوژمنی ئێمەن و ئێمە وەڵامی زەخت تان پێی ئەدەینەوە . ئێوە لە ماوەی مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا لەو بابەتە تێی گەیشتوون کە ئێمە لە هەمبەر زۆردا بە چۆکدا نایەین .
سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە لە مانوڤری سەربازی بەسیجیەکانی لاگری دوورگەکانی کەنداوی فارس دوورگە سێیانەکانی تونبی گەورە و تونبی بچووک و بوو موسای بە بەشێکی جیانەکراوی ئێران وەسف کرد و بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە جیهانی ئیسلام پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە وەبیریشی هێنایەوە کە لە ڕۆژانێکدا کە مووسڵمانەکان لە خاک و خوێندان ئوروپاییەکان پرسی دوورگەکان دێننە ئاراوە بۆ ئەوەی کە دوژمن دەیەوێ بەرەی خوی و هەڵوێستی مێدیاکان بگوڕێت تا ئێمە دوژمن و ئامانج ون بکەین .
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەو زوڵمانەی کە لە خەڵکی غەزە دەکرێت و بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە دەبێ وریا بین لە پەیامێکدا ڕوو لە دوژمنانی واوە ناوچەیی وتی : ئێمە سەربازی نەتەوەیەکین کە ئێوە چل و چوار ساڵ بە پیلانگەلی جۆراوجۆر و شەڕی سەپێندراو تاقیتان کردەوە ئێمە باش ئێوە دەناسین ئێوە ش باش دەزانن کە ئێمە لە هەمبەر زوڵم دا بە چوکدا نایەن موسوڵمانێک کە اللە و ئەکبەر دەڵێت ئیدی ئەمریکا بە مەزن نازانێت ئێمە ئێوە بە بەرپرسی ئەم گەندەڵیە دەزانین .