پیداگری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران ومیسرلەسەر پێویستی هەوڵ وتەقالای کۆمەڵگەی جیهانی بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لە لوبنان وغەززە
تشرینی یهکهم 31, 2024 11:01 Asia/Tehran
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وبەدرعەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، شەوی چوارشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفونی ، لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە وپێوەندی دوو لایەنە ڕاوێژکاریان کرد
دوولایەن لەم وتووێژە بە مەترسیداروەسف کردنی دۆخی ناوچە، لەسەر پێویستی خێرا وکارێگەری کۆمەڵگەی جیهانی بۆ دامەزرانی ئاگربڕلە لوبنان وغەززە پیداگریان کرد ودەوری وڵاتانی ئیسلامی لەم بارەیان بە گرینگ زانی. ئەم دوو وەزیرە هەروەها بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە ڕەوتی پۆزتێڤ وئەرینی وتووێژەکانی دوو وڵات لە مانگەکانی ئەم دواییە لە دیداروچاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییەی دوو سەرۆک کۆمارلە کازانی ڕووسیا، لەسەر بەردەوامکرانی ئەم وتووێژانە لە سەروبەندی بەرژەوەندی دوو وڵات ودوو نەتەوەی ئێران ومیسر ، پیداگریان کرد.