تشرینی دووه‌م 02, 2024 20:53 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی وێڕای شیکردنەوەی هۆکارە سەرەکییەکانی خەباتی لانیکەم حەفتا ساڵانی گەلی ئێران لەدژ زوڵم و زێدەخوازییەکانی ئەمریکا، پێیان داگرت: لەو ڕێبازە سەرکەوتووانەدا، ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا لەهەمبەر هەر کردەو جوڵەیەک دژ بە گەلی ئێران، بێگومان وەڵامێکی گورچکبڕ و ددان شکێن وەردەگرن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەدیداری هەزاران کەس لە قوتابیان و خوێندکارانی ئێرانی، خەباتی گەلی ئێران دژ بە ئیستکباری، بە پرسێکی هەمیشەیی، بەردەوام و ئاوێتەبووی ناخی ژیانی خەڵک زانی و پێی داگرت: هەمووان بزانن و ئاگادار بن لەو خەباتەدا، هەر جوڵەیەکی پێویستی سەربازی، لۆجستیکی و سیاسی بۆ ئامادەیی گەلی ئێران، ئەنجام دەگرێ، بەرپرسان هەرئێستاش سەرقاڵی ئەو چەشنە کارانەن و هەوڵی گشتیی خەڵک و بەرپرسان لە بەرەوڕووبوونەوەی ئیستکباری جیهانی و دام و دەزگای جەنایەتکاری زاڵ بەسەر نەزمی جیهانیی هەنووکەدا، بزاڤێکی لۆژیکانەو داڕێژراو لەسەر بنەمای دین و شەرع و ئەخلاق و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و خەڵک و بەرپرسان لەو ئاراستەدا، بەهیچ لەونێک کەمتەرخەم نابن.

ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەیاننامەی ژمارێکی زۆر لە کۆڕ و کۆمەڵە زانستییەکانی خوێندکارانی ئەمریکا بەدژ کولتور و ژیاری رۆژاوا و کردەکانی ئەمریکاو بەرەڤانیکردنیان لە وڵاتان و نەتەوە ستەملێکراوەکانی، بە نیشانەیەکی دیکەی سەرکەوتن و ڕەوتی ڕوو لە پێشی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار ناوبرد و فەرمووی: ئەو خەباتە تادێ زیاتر پەرەدەستێنێ و گەلی ئێران و گەلانی ستەملێکراو و بەرەی خۆڕاگریش بێگومان پێش دەکەون.

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، جەنایەتە کارەساتبارەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززەو کوشت و بڕی پەنجا هەزار کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵن و کارەساتەکانی ئێستای لوبنان، کە هەمووی ئەوانە بە پاڵپشتی و هاوبەشیی بێ شەرمانەو ئاشکرای لۆجستی و سیاسی ئەمریکا خەریکە ئەنجام دەگرێ، بەمایەی ریسوایی بانگەشەی مافی مرۆڤیی ئەوان ناوبرد و وتی: ئەمڕۆکە جیهان بۆی دەرکەوتووە کە جاڕدەرانی جەنایەتکاری مافی مرۆڤ کە کەسانێکی وەک نەسروڵڵا، هەنییەو سولەیمانی بە ترۆریست ناودەبەن، خۆیان باندی ترۆریستی و باندی جەنایەتکارن.

 

ئیمام خامەنەیی، خۆشەویست بوونی گەلی ئێران لای بیروڕای گشتیی جیهان سەرباری هەوڵی بەرفراوانی دەم و دەزگە میدیایی و پڕووپاگەندەییەکانی سیستەمی زاڵێتی خوازی، بە نیشانەیەکی کارتێکەریی خەباتی سەرکەتووانەو لۆژیکانەی کۆماری ئیسلامی زانی و فەرمووی: ئەوەی کە وڵاتانی جۆربەجۆر، شادمانی دەکەن بەو مانایەیە کە بزاڤی گەلی ئێران، لەلایەن لۆژیکی جیهانی و هەڵبەت لۆژیکی ئیسلامی و قورئانییەوە جێی پەسەندو قەبووڵکراوە.

 

ڕێبەری باڵای شۆڕش لە کۆتاییدا فەرمووی: بە یارمەتی خوداوەند، بەهۆی بزاڤە ئیسلامی و ئینسانییە، گەلی ئێران و بەرەی خۆڕاگریی، جێگەوشوێنی خۆی لە جیهاندا پەیدا دەکاو بێگومان شکست بە دوژمنیش دێنێ.

 

سەرپەیڤ