خۆڕاگری و خەباتی دژ بە دوژمن تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە
بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران، خەبات و خۆڕاگریی بەرامبەر بە دوژمنانی بە تەنیا ڕێگای سەرکەوتن زانی.
"سیدعبدالله صفیالدین" ڕۆژی سێشەممە لە ڕێ و ڕەسمی چەلەمین ڕۆژی شەهید بوونی "سەید حەسەن نەسروڵا" سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا و ڕێزگرتن لە یادی ڕێبەرانی شەهیدی بەرەی خۆڕاگری لە گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، بە ئاماژە بەوەی کە ئەوەی ئێستا خەریکە ڕوو دەدات هەر ئەوەیە کە ئاراستەی مێژوو دەگۆڕێ، وتیشی: ئەوانەی کە هەموو ئامۆژگاری و وانەکانی ئیسلام و پێغەمبەریان جێبەجێ کرد، توانیان دژ بە ئیستیکبار خەبات بکەن.
سەفییەدین بە ئاماژە بە راستبێژیی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا و شەهید سەفییەدین کە گیانیان فیدای ڕێگا و ڕێبازی ئیسلامی کرد و شەهید بوون، وتیشی: حیزبوڵڵا لە دوژمن ناترسێ تەنانەت ئەگەر هەژماریشیان زۆر بێ؛ لەم قۆناغەی خۆڕاگریدا نەک هەر دوژمن بەڵکوو هەموو ئەوانەیش کە یارمەتیی دوژمنیان دا، شکست لە چارەنووسیاندایە.
ڕێ و ڕەسمی چەلەمین ڕۆژی شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێزگرتن لە یادی ڕێبەرانی شەهیدی بەرەی خۆڕاگری بە هاوکاریی چەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوەندی حەوزەوی لە تاران بەڕێوەچوو.