عەراقچی: ئامادەی دانوستانین/ بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەران بڕیارنامەیەک دەرکات هەنگاوی بەرامبەر هەڵدەگرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433037-عەراقچی_ئامادەی_دانوستانین_بێتوو_ئەنجومەنی_بڕیاردەران_بڕیارنامەیەک_دەرکات_هەنگاوی_بەرامبەر_هەڵدەگرین
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانوستانە، وتیشی: بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران بڕیارنامەیەک دەربکات، ئێمە هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرین کە بێگومان ئەو هەنگاوانە نابێتە هۆی خۆشحاڵییان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2024 15:12 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئامادەی دانوستانین/ بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەران بڕیارنامەیەک دەرکات هەنگاوی بەرامبەر هەڵدەگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی دانوستانە، وتیشی: بێتوو ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دژ بە ئێران بڕیارنامەیەک دەربکات، ئێمە هەنگاوگەلێکی تازە هەڵدەگرین کە بێگومان ئەو هەنگاوانە نابێتە هۆی خۆشحاڵییان.

سەید عەباس عەراقچی سەبارەت بە سەفەری ئەمدواییەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ تاران و دیداریان پێکەوە وتی: تا ئەو کاتەی ئاژانسی ئەرک و ئەستۆگریی پیشەیی خۆی بەجێ بێنێ ئێمەش هاوکارییان دەکەین. ئێمە ئێستایش هەر ئەندامە پێبەندەکەی ئەو ڕێککەوتننامەیەین و لە چوارچێویدا هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانمان بەجێ دێنین. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە ڕێککەوتنی ئەتۆمییان بەجێنەهێشت، بەڵام ئەرکەکانی خۆمان بەرامبەر بەو پەیمانە راگرت کە ئەوەش لە وەڵامی بێبەڵێنییەکانی لایەنی ئەورووپایی بوو. ئێمە بەڵێنەکانمان بەرامبەر بە ئن پی تی بەجێدێنین بەڵام لەوە ئەولاتر نا.