سەرۆک کۆماری ئێران چوو بۆ قاهیرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434125-سەرۆک_کۆماری_ئێران_چوو_بۆ_قاهیرە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە یازدەهەمین دانیشتنی سەرانی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە ناسراو بە دی هەشت تارانی بەرەو قاهیرەی پێتەختی میسر بە جێی هێشت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2024 15:38 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران چوو بۆ قاهیرە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە یازدەهەمین دانیشتنی سەرانی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە ناسراو بە دی هەشت تارانی بەرەو قاهیرەی پێتەختی میسر بە جێی هێشت

مەسعوودی پزشکیان  لەو سەفەرەدا  جگە لە بەشداری کردن   لە دانیشتنی سەرانی دی هەشت لە گەڵ بڕێک لە سەران و کاربەدەستانی بەشدار بوو لەو دانیشتنەش دیدارگەلێکی دوو لایەنەی دەبێت و سەبارەت بە پرسەکانی دوو لایەنە  ناوچەیی و جیهانی وتووێژ دەکات .  یازدەهەمین دانیشتنی  سەرانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری  هەشت وڵاتی ئیسلامی  ڕوولە گەشە ناسراو بە دی هەشت  بریتی لە  ئێران  تورکیا  میسر  پاکستان ئەندونزیا نیجریا مالزیا و بەنگلادش ڕۆژی پێنجشەمە بە ئامادە بوونی  سەرۆک کۆمارانی هەشت وڵات بەڕێوە دەچێت .