ئێران: پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ئۆتۆمبیلی پەیامنێران جەنایەتی جەنگییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی؛ پەلاماری هێزی داگیرکەری ئیسراییلی بۆ سەر ئۆتۆمبیلی پەیامنێران بێ گومان جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەنقەست پەلاماردانی ئۆتۆمبیلی پەیامنێران لە ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززی بە نوێترین حاڵەتی جەنایەتی جەنگیی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە زانی و بە تووندی ئیدانەی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە شەهید بوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە میدیاکاران لە ماوەی ١٥ مانگ ژینۆساید لە کەرتی غەززە، کوشت و بڕی ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران بە دەستی ڕژێمی زایۆنی بە هەوڵێک زانی لە پێناو پێشگری بە ئاگاداربوونەوەی بیر و ڕای جیهانی سەبارەت بە ڕادە و ئاستی ئەو جەنایەتانەی دژ بە خەڵکی فەلەستین دەکرێ و وشداری دا کە بەردەوامی و بنپێکرانی ئاشکرای مافە مرۆڤدۆستانە نێودەوڵەتییەکان و کاردانەوە نیشان نەدانی پێویست و شیاو لە لایەن ناوندەکانی پێوەندیدار، بنەما و چوارچێوەکانی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە شەڕی خستۆتە مەترسیی بێکەڵک و بێسوود بوونەوە.