کانونی دوھەم 06, 2025 16:40 Asia/Tehran
  • سەفەری پزیشکیان بۆ مۆسکۆ مێژوویی دەبێ

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتی: سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ بە مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی تۆکمەی هاوکارییەکان لە لایەن سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتەوە و دانوستان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان، سەفەرێکی مێژوویی دەبێت.

کازم جەلالی بە ئاماژە بە ئەو پلانانەی داڕێژراوە بۆ واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی تۆکمەی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا لە ٢٨ بەفرانباری ١٤٠٣ لە لایەن مەسعودی پزشکیان و ولادمیر پووتینی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات، ڕاشیگەیاند کە پەیوەندییەکانی تاران و مۆسکۆ لەسەر بنەمای دوو فەکتەری دراوسێتی و ئیستراتژیی هاوبەش بەرامبەر بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە ئاراستەیەکی ڕوو بە پێشەوە دەچێتە پێش.

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی بازرگانی دوو وڵات لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕەوتێکی ڕوو لە هەڵکشانی بووە، وتیشی پێشبینییەکان باس لە زۆر بوونی نزیکەی سەدی پازدەی بازرگانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا دەکەن.

سەرپەیڤ