کانونی دوھەم 08, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆک کۆماری ئێران وسەرۆک وەزیرانی عێراق

سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و وتوویژیان کرد.

لەم دیدارەدا هەردوولا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها پرسەکانی ناوچەیی و بەتایبەت بەەرنگاربوونەوەی  تاقمە تیرۆریستییەکان و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد. سەرۆک کوماری ئێران و  سه روک وه زیرانی عێراق پاشان لە پرێس کونفڕانسێکی  هاوبەشدا ئامادە بوون .

سەرۆک کوماری  ئێران پەیوەندی لە گەڵ عێراقی  بە  ئیستراتژی  زانی و وتی هەر دوو وڵات  ئیرادەیەکی  بەرزیان هەیە بۆ هاوکاری کردن لە هەموو بوارەکاندا  سەرۆک کوماری ئێران  هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە سوریا و  وتیشی ، سەقامگیری و ئاسایشی سوریا، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان، پێویستی کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکان و گرنگیدان بە هەست و سۆزی ئایینی، بە تایبەت لە پرسی خاکی پیرۆزی شیعەکاندا، یەکێک لەو نیگەرانیانەیە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش لەو پرێس کونفڕانسەدا   پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی بە ئەرێنی زانی  و جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ تاران کرد . سەرۆک وەزیرانی  عێراقیش  ڕایگەیاند، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، دیاریکردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی فەلەستین   و جەختیشی کرد لەسەر   پشتیوانی عێراق لە درێژەی ئاگربڕ لە غەزە .

سەرپەیڤ