ئادار 15, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • دروشمی قودسی ئەمساڵ:

بەرپرسی مەڵبەندی یادی  ئینتفازە  و ڕۆژی جیهانی قودس ڕایگەیاند: دروشمی ڕێپێوانی ئەمساڵی ڕۆژی قودس "عەلا  ئەلعەهد یا قودس"ە.

ڕەمەزان شەریف لە کۆبوونەوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی جیهانی قودس وتی:  باهۆزی ئەقسا   سروشتی ڕژێمی تاوانکار و لایەنگرانی نیشان دا، هەروەها بەهای کۆڵنەدان و خۆڕاگری  گەلی فەلەستین و غەززە و بەرەی خۆڕاگرییان پیشانی هەمووان دا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەبێ ڕەهەندەکانی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین لە ڕۆژی قودسدا لەبەرچاو بگیرێت و ڕوخساری فێڵبازانەی داگیرکەران بە نەوەی نوێ  بناسێندرێت شەریف سەبارەت بە دروشمی ڕۆژی قودسی ئەمساڵ وتی: دروشمی "عەلا ئەلعەهد یا قودس" لە لایەن دۆستانی لوبنانەوە پێشنیار کراوە. هەروەها دروشمی "یومو القدس، یوم النەسر"یش  لەلایەن ناوەند و دامەزراوە ناوخۆییەکانەوە پێشنیار کراوە، دوای  لێکدانەوەکان، دروشمی "عەلی ئەلعەحد یا قودس" (ئێمە پابەندین بە پەیمانمان لەگەڵ قودس) وەک دروشمی ئەمساڵی ڕوژی جیهانی قودس  ڕادەگەیەنین".

سەرپەیڤ