ئیدانەی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە دەسدرێژییە بێبڕانەوەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، لە ئاراستەی پیلانی تووشی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ئەم ڕژێمەدایە بۆ کپکردنەوەی هەرچەشنە هاواری هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن و تیابردنی ژێرخانی ئەو وڵاتە بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە لە گەلی یەمەن، لە بەرامبەر پشتیوانییەکانیان بۆ نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین ئەنجام دەدرێت، ئەم پەلامارانەی بە بنپێکەری ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافی نێودەوڵەتی لەوان مافی مرۆڤ زانی و پێیداگرت لە سەر بەرپرسیارەتیی نێودەوڵەتیی حکومەتی ئەمریکا لەبەر ئەنجامدانی ئەم تاوان و جەنایەتانەی کە لە یەمەن دەیکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستدرێژیی پەیتاپەیتای سوپای ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کە بە هاوکاریی هەواڵگریی و لۆجستیکی ڕژێمی زایۆنی پێ ئەنجام دەدرێت، لە ئاراستەی پیلانی تووشی ئەم ڕژێمە و لایەنگرەکانیەتی بۆ کپکردنەوەی هەرچەشنە هاواری هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین و هەڕەشەیەکی ڕوون و ئاشکرایەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.