پزیشکیان : شێوازی جوڵانەوە وهەڵس وکەوتی ئەمریکیەکان ڕێبازی وتووێژەکان دیاری دەکات
سەرۆک کۆمار بەئاماژەدان بەمەکە وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نامەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەڕێگەی وڵاتی عومان گەیشتووەتە دەستیان وتی: لەم وەڵامەدا ئەگەر چی مژاری وتوویژەکان ڕاستەوخۆ لە نێوان دوولایەن ڕەت کراوەتەوە، بەڵام ڕاگەێندراوە ڕێبازی وتووێژی ناڕاستەوخۆ کراوەیە.
مەسعودپزیشکیان ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت وتی: لە وەڵام بە نامەکە پیداگری کراوە کە ئێران هیچکات لە وتووێژەکان خۆی نەبواردووە وئەمە تەنیا بێ بەڵینەکان بووە کە بووەتە هۆی ڕودانی کێشە گرفت لەم ڕێبازەدا کە دەبێ قەرەبوو بکرێتەوە ومتمانەکان دروست بکرێت، ئەم جۆرە شێواز وهەڵس وکەوتەی ئەمریکیەکانە کە ڕێگەوڕێبازی بەردەوامکرانی وتووێژەکان دیاری دەکات.
لە کۆبوونەوە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەت هەروەها وەزیری کەلەپوری فەرهەنگی ، گەشتیاری وپیشەسازی دەستی لە ڕاپۆرتێکدا لە دوایین ئامار وڕێژە ودۆخی سەفەرەکانی نەورۆزی وتی : هەتا ڕۆژی دەی گۆڵان ٢٩ ملیۆن کەس چوون بۆ سەفەر ولەدرێژایی ئەم ماوەیە دا ٢٨ دەزگە بە ژماری یەک ملیۆن و٢٠٠ هەزارکەس خزمەتگوزاری پشتیوانی کراو بە خەڵکی ئازیزی وڵاتەکەمان دراوە بە دەستەوە وبە تەحمول کردنی دەوری لە بنەماڵە لە ڕٶژەکانی جێژن بەشێوازی شەوو ڕۆژ لە شوێنی فەرمانبەریەتی خۆ ئامادەبوونە .