May 21, 2025 19:42 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بە ئیدعا و بانگەشەی بنپێکردنی بایکۆتی چەکەمەنی ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتوه کان لەدژی یەمەن

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتوه کان کان وتی: ئیدعا وبانگەشەی بنپێکردنی بایکۆتی چەکەمەنی ئەم ڕێکخراوەیە لە دژی یەمەن لە لایەن ئێرانەوە بی پایە وبنەڕەتە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی ، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتوه کان کان لە دانیشتنی ئاشکرای ئەنجومەنی ئاسایشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مژاری " بەهێزکرانی ئەمنیەتی دەریایی لە ڕیگەی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ سەقامی جیهانی" وتی: ئێران هەمووکات هەرجۆرە بەشداری لە و چالاکیانەی کە بە پیچەوانەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت بێت، به ڕەتکراو زانیوە. 

ئیرەوانی جەختی کرد: ئێران هەروا پێبەندە بە یاسای  نێودەوڵەتی دەریایی ولەگەڵ هەموو قازانجبەرانی بەرپرس هاوکاری ئەکات هەتا هێڵە کانی کەشتیڕانی ئاوەڵا، هێمن ولەژێر سەروەری یاسا بمینێتەوە، نە لەژیر زاڵیەتی زەخت وزۆر. ئیرەوانی وتیشی: ئێران وەکوو وڵاتێکی لێوارەیی بە سنووری بەربڵاولە کەنداوی فارس و دەریای عومان ، هەمووکات دەوری گرینگی لە بەرزبوونەوەی ئاسایشتی وهێمنی وسەقامی تەنگەی هۆرموز گیڕاوە و هێزە دەریاییەکانی ئێران هەروەها دەوری گرینگ وبه رچاویان لە دابینکردنی ئاسایشتی تێپەڕگە ستراتژیکەکان لەوان تەنگەی بابۆلمەندەب و باکووری ئوقیانووسی هێند هەیە ووێڕای دەستەبەر کردنی تیپەڕینی هێمنی گەمی تیجاری ونەوتبەرەکان، لە بەهێزکردنی ئاسایشتی دەریایی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بەشداری دەکات.

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی، ئێران هەمووکات پیداگری کردووە کە سەقامی  دەریایی پێویستی بە هاوکاری گشتداگری ناوچەیی هەیە بەڵام بە داخەوە، کردەوەی توندوتیژی یەک لایەنە بە تایبەت بایکۆتە واوەسنووریەکانی داسەپێندراو لە لایەن ئەمریکاوە ، هەوڵە بە کۆمەڵەکان لاواز دەکەن. 

سەرپەیڤ