May 25, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • کات و شوێنی خولی دواتری دانوستانەکان دیاری نەکراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: " کاتی بەڕێوەچوونی خولی دواتری دانوستانەکان هێشتا دیاری نەکراوە."

ئیسماعیل بە قایی هەواڵگەلی بڵاوکراوە سەبارەت بە کات و شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی بە گومان و تێبینی میدیاکان زانی و وتی: " ژمارەیەک لە میدیاکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە پشت بەستن بە هەواڵگەلێکی بێ بنەما دەستیانداوەتە ڕاگەیاندنی کات و شوێنی خولی شەشەمی دانووستانەکانی ئێران، کە هەموو ئەوانە درۆ دەلەسەیەوە هیچ درووست نین."

سەرپەیڤ