دانرانی هێزگەی هەتاویی لە کرماشان
May 28, 2025 09:16 Asia/Tehran
هێزگەی هەتاوی وەکوو یەکێک لە بەسوودترین و پاوەجێترین شێوازەکانی بەرهەمهێنانی وزەی نوێکراو سەرنجی زۆرێک لە سەرمایەدانەرانی بەرەو لای خۆی راکێشاوە.
ئەوەی لەم ڕۆژانەدا وەکوو ڕێکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی کارەبا دێتە ئاراوە، دانانی هێزگەی هەتاوییە. ساڵی رابردوو هێزگەی ١.٧ ، مێگاواتی لە گوندی سەمەنگانی عولیا سەر بە شاری سەحەنەی پارێزگای کرماشان دانرا.