وەڵامی ئێران بە بانگەشەی حکومەتی ئوتریش سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵگریی ئوتریش سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە درۆ و دەلەسە زانی و خوازیاری وەڵامدانەوەی حکومەتی ئەم وڵاتە بوو.
ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە ئەندامێتی ئێران لە پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی و ئەو ڕاستییە ئاشکرایەی کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژێر تووندترین چاودێری و پشکنینی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە، ئەم کارەی دەزگای هەواڵگریی ئوتریشی بێڕێزی بە پێگەی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی زانی و ئاماژەی بەوەشدا کە بە پێچەوانەی ئوتریش و هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپایی کە بە دووڕوویی تەواوە بەرامبەر بە پڕچەککردنی ڕژێمی زایۆنی بە هەموو چەشنە چەکی کۆکوژ بێدەنگەیان کردووە و بە پشتیوانی هەمەلایەنەیان لەم ڕژێمە جینۆسایدکار و داگیرکەرە، ڕێگری دەکەن لە بەدیهاتنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی بەدوور لە چەکی کۆکوژ، ئێران نەیارێکی سەرسەختی چەکی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژی دیکەیە و دانەر و لایەنگری سەرسەختی بیرۆکەی سڕینەوەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە چەکی کۆکوژە.