پزشکیان : ملهوڕی قبووڵ ناکەین
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە بیست و دووی جۆزەردان لەنێو کۆڕی خەڵکی ئیلامدا وتی : ئێمە بەنیازی شەڕ کردن لەگەڵ جیهان نین و ئەمانەوێ لەگەڵ جیهان وتووێژ بکەین بەڵام ملهۆڕیش قبووڵ ناکەین .
مەسعوود پزیشکیان سەروک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو کۆڕی خەڵکی ئیلام وتی : ئێمە شەڕاشۆ نین و ئەمانەوێ لەگەڵ دونیا دا قسە بکەین بەڵام قەت مڵهوڕی و زلهێزی قەبووڵ ناکەین.
ناوبراو وتی : دوژمن ئەیەوێ سەرچاوەکانی ئێمە لە نێو بەرێ و چەکمان پێ بفرۆشێ بەڵام ئێمە دڵمان بە خودا بە ستووە نەک ئەمریکا .
سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئەمریکا و ئەورووپا هەوڵ دەدەن گوشار وبایکوت بەسەر ئێران و گەلەکەمان داسەپێنن ئەوان پێیان وایە کە ئەتوانن بە گەمارۆ و هەڕەشە نانەوە پێش بە ئێمە بگرن بەڵام ئێمە بە پشت بەستن بە خودا مۆڵەتیان پێ نادەین . ئەوگەل و سەزەوینەی کە پشت بە خودا دەبەستێ پێویستی بە کەسانی تر نییە .