دەستنیشانکرانی جێگرەوەکانی سەردارانی شەهید لەلایەن ڕێبەرەوە
دوابەدوای شەهید بوونی سەردارانی سپای ئێران، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە حوکمێکدا بە بەخشینی پلەی سەرلەشکری، سەردار "محەممەد پاکپوور"ـی وەک فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران دەسنیشان کرد.
دوابەدوای شەهید بوونی سەردار "حسێن سەلامی"، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە حوکمێکدا بە بەخشینی پلەی سەرلەشکری، سەردار "محەممەد پاکپوور"ـی وەک فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، بە بەخشینی پلەی سەرلەشکری، سەردار"عەلی شادمانی"ـی وەک جێگرەوەی سەردار "غوڵامعەلی ڕەشید"، ئەمیر سەرلەشکەر "سەید عەبدوڕەحیم مووسەوی" وەک جێگرەوەی سەردار سپەهبۆد "محەممەد حسێن باقری" و .... وەک جێگرەوەی سەردار "ئەمیرعەلی حاجیزادە" فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران دەسنیشان کرد.دوابەدوای جەنایەتەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ناوچەگەلێکی ئێران، حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا پێیداگرت: ڕژێمی زایۆنی بەم جەنایەتەی چارەنووسێکی تاڵ و پڕژانی بۆی خۆی دیاری کرد و بێگومان ئەو چارەنووسەشی بە نسیب دەبێ.