مەدەنیزادە بوو بە وەزیری ئابووری ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439719-مەدەنیزادە_بوو_بە_وەزیری_ئابووری_ئێران
سەید عەلی مەدەنیزادە بە دەنگی ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک وەزیری نوێی ئابووری ئێران هەڵبژێردرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2025 13:05 Asia/Tehran
  • مەدەنیزادە بوو بە وەزیری ئابووری ئێران

سەید عەلی مەدەنیزادە بە دەنگی ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک وەزیری نوێی ئابووری ئێران هەڵبژێردرا.

 مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی   ئاشکرای ئەمڕۆدا، دەستی کرد بە پێداچوونەوە بە بڕوانامە و پلانەکانی سەید عەلی مەدەنیزادە، وەزیری پێشنیارکراوی کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لەلایەن پزشکیان  سەرۆک کۆمارەوە.  لە ئاکامدا مەدەنییزادە  بە ١٧١ دەنگی  ئەرێ ، بوو بە وەزیری ئابووری ئێران. پێویستە بگوترێ کە پێشتر عەبدولناسر هێممەتی وەزیری ئابووری  پزشکیان بوو  ، بەڵام بەهۆی لێپێچینەوە لە لایەن ئەندامانی مەجلیسەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.