سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i441805-سەفەری_سەرۆک_کۆماری_ئێران_بۆ_نیویۆرک_بۆ_بەشداری_لە_کۆبوونەوەی_نەتەوە_یەکگرتووەکان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداری کردن لە هەشتاهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
(last modified 2025-09-23T13:15:38+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2025 17:42 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ نیویۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداری کردن لە هەشتاهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.

مەسعوود پزشکیان بەر لە ڕۆیشتنی وتی: کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەلێکی بەنرخ دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی سەرۆکانی هەموو وڵاتان بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان بخەنە ڕوو. هەروەها ئێمەش لەم دەرفەتدا بە ڕوونی هەڵوێست و ڕوانگەی گەلی ئێران بە پشتبەستن بە بیروباوەڕ و پرەنسیپەکانی خۆمان دەردەبڕین. پزیشکان بە دەربڕینی نیگەرانی قووڵ لە دۆخی مرۆیی غەززە، ئاماژەی بەوە کرد کە: بەڕاستی دڵتەزێنە کە منداڵان لەم مەڵبەندەدا بەهۆی برسێتی و نەبوونی دەرمانەوە گیان لەدەست دەدەن، لە کاتێکدا بۆردومانەکان بەردەوامن و زلهێزەکان کە ئیدیعای شارستانییەت و دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن بە ئاشکرا پشتی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دەگرن.