عەراقچی: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی 26ی ڕەزبەر کۆتایی پێی بێت
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند کە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بە پێی ناوەڕۆکەکەی و دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕۆژی 26 ی ڕەزبەر کۆتایی پێی بێت.
عەباسی عەراقچی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ موحەمەد ئیسحاق وەزیری دەرەوەی پاکستان و لە نەیارەتی لەگەڵ کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای سێ وڵاتی ئوروپایی لە میکانیزمی چارەسەر کردنی ناکۆکی ڕێککەتنی ناڤۆکی بۆ گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی کۆتایی هاتووی ئەنجومەنی ئاسایش جەختی کرد بڕیارنامەی 2231 ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بە پێی ناوەڕۆک و دەقی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە وادەی دیاریکراودا واتە 26 ڕەزبەرری 1404 کۆتایی پێی بێت . ئەوان وێڕای لێکدانەوەی پەیوەندی برایانەی ئێران و پاکستان سەبارەت بە دۆخی ڕوولە گۆڕانی ناوچەیی و هەوڵی دیپلوماتیکیی بەردەوام بۆ چەسپاندنی هەرچی زیاتری ئاشتی و ئاسایش وتووێژیان کرد . وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و ئێران پەیمانیان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری دوو لایەنە و هەروەها هاوکاری لە کۆڕ و نێوەندە چەن لایەنەکان دووبارە کردەوە. تازەترین وتووێژگەلی ئاستی باڵای ئێران و پاکستان تەنیا چەن ڕوژ دوای گەڕانەوەی بایکۆتەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران بەڕێوە دەچێ .