وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442152-وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_جم_و_جۆڵی_سەربازی_ئەمریکا_لە_ئەمریکای_لاتینی_شەرمەزار_کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب و ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد .
(last modified 2025-10-10T11:46:43+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 18:57 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جم و جۆڵی سەربازی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە ناوچەی کارائیب و ئەمریکای لاتینی شەرمەزار کرد .

 ئیسماعیل بەقایی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردەوەی کێشە ساز کەر و  بێ سەقام کردنی  ئەمریکا لە ناوچەی  کارائیب و ئەمریکای لاتین بە تایبەت   جم و جوڵی سەربازی  ئەم دواییانە   دژی  وەنزوئێلای بە هەڕەشەیەک  دژی  ئاشتی  و ئاسایشی  ناوچەیی زانی    و هۆشداریشی دا لە دەرئەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی یاسا شکێنی  و تاکلایەنە خوازی  شەڕانگێزانەی ئەمریکا لەسەر ئاشتی و سەقامی جیهانی. ناوبراو بە ئیدانەکردنی  پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکانی ماسیگرتن لە ناوچەکە و هەڕەشەی  بەکارهێنانی زۆر لە دژی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ڤەنزوێلا، ئەم کارانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافە نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.