عەراقچی: ترەمپ یان سەرۆک کۆماری ئاشتییە یان شەڕ، نە هەردووکیان!
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442215-عەراقچی_ترەمپ_یان_سەرۆک_کۆماری_ئاشتییە_یان_شەڕ_نە_هەردووکیان!
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کنێسێت و شەرموشێخ وتی: ترەمپ یان دەتوانێ سەرۆک کۆماری ئاشتی بێ یان سەرۆک کۆماری شەڕ؛ ناتوانێ هاوکات هەردووکیان بێ.
(last modified 2025-10-14T10:35:32+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2025 19:04 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ترەمپ یان سەرۆک کۆماری ئاشتییە یان شەڕ، نە هەردووکیان!

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کنێسێت و شەرموشێخ وتی: ترەمپ یان دەتوانێ سەرۆک کۆماری ئاشتی بێ یان سەرۆک کۆماری شەڕ؛ ناتوانێ هاوکات هەردووکیان بێ.

سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێستا تەواو دەرکەوتووە کە ترەمپ کەوتۆتە بن کاریگەریی زانیاریگەلێکی نادرووست کە بەرنامە ئەتۆمیی ئاشتییانەی ئێرانی لە بەهاری ئەمساڵدا لە سەروبەندی بە سەربازی بوون وەسف دەکرد. ئەم بانگەشەیە درۆیەکی گەورەیە و بەس، دەبا ترەمپیان ئاگادار کردایەتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر لەو بارەوە لەبەر دەستدا نییە، هەر وەکوو چۆن کۆمەڵگەی زانیاری خودی ئەمریکاش ئەم بابەتەی پشتڕاست کردووەتەوە.عەراقچی وتیشی: ئێران بەردەوام ئامادەیە بۆ پەیوەندیی دیپلۆماسییانە و بە پێی ڕێزی بەرامبەر و نیازپاکی بە نیازپاکیەوە وەڵام دەدەینەوە. بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەش باش دەزانین کە چۆن بەرامبەر بە زوڵم ڕاوەستین و بەرەنگاریان ببینەوە. ئەمە هەمان ئەزموونە دژوارەکەیە کە شەڕخوازە چارەڕەشەکەی تلاڤیڤ بە دەستی هێنا.