عێراقچی: پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی، سەرکەوتنی وڵاتە لەهەمبەر شەڕانگێزییەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443155-عێراقچی_پاراستنی_یەکڕیزیی_نیشتمانی_سەرکەوتنی_وڵاتە_لەهەمبەر_شەڕانگێزییەکاندا
وەزیری دەرەوە وتی: پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانی، مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی وڵاتە لە بەرەوڕووبوونەوەی "شەڕەنگێزیی دوژمنان"دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • عێراقچی: پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی، سەرکەوتنی وڵاتە لەهەمبەر شەڕانگێزییەکاندا

وەزیری دەرەوە وتی: پاراستنی یەکێتی و یەکڕیزیی نیشتمانی، مەرجی سەرەکیی سەرکەوتنی وڵاتە لە بەرەوڕووبوونەوەی "شەڕەنگێزیی دوژمنان"دا.

سەید عەبباس عێراقچی لە کۆبوونەوەی سەرتاسەریی نوێنەرانی وەلی فەقیی و گوتاربێژانی نوێژی هەینیی پێی داگرت؛ خۆڕاگریی گەلی ئێران لەهەمبەر "شاڵاوی هەمەلایەنە"ی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی، بە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی لێکدایەوە. عێراقچی ، رۆڵی رێبەریی، گیانفیدایی هێزە چەکدارەکان و یەکدەنگیی نیشتمانی لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو "سەرکەوتنە" ناوبردو پێی داگرت لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی باڵادەستیی بەرەڤانی، پاراستنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی وهەوڵدان بۆ چارەسەریی کێشەو گرفتە ئابوورییەکان.