لە ئێران وچەند وڵاتی دیكە سبەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i444732-لە_ئێران_وچەند_وڵاتی_دیكە_سبەی_یەكەم_ڕۆژی_ڕەمەزان_دیاریكرا
بەپێی ڕاگەیێندرانی سەرچاوە فەرمییەكان له نووسينگەي رێبەري باڵاي شورشي ئيسلامي سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه لە ئێران.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
شوبات 18, 2026 07:50 Asia/Tehran
  •  لە ئێران وچەند وڵاتی دیكە سبەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا

بەپێی ڕاگەیێندرانی سەرچاوە فەرمییەكان له نووسينگەي رێبەري باڵاي شورشي ئيسلامي سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه لە ئێران.

 

هەروەها ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی بالاي شيعەكاني عێراق، سبەی پێنجشەممە، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.

هاوکات هەریەک لە وڵاتانی عومان، تورکیا، میسر، پاکستان، لیبیا، جەزائیر، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش و سەنگاپور سبەینێ وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانيان ڕاگەیاند.

پێشتر ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی لەوانە  عەرەبستاني سعودیا، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کویت، سودان، سوریا، لوبنان و فەلەستین، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزيان ڕایانگەیاندبوو.