بەقایی: ئەمریکا هۆکاری نائەمنی ناوچەکەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران هەردەم پشتگری میکانیزمە ئەمنییەکانی ناوچە و بەهێزکرانی متمانە لەنێو وڵاتانی ناوچەدا، بێ دەستێوەردانی دەورگێڕانی دەرەکی بووە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئێران هەردەم پشتگری میکانیزمە ئەمنییەکانی ناوچە و بەهێزکرانی متمانە لەنێو وڵاتانی ناوچەدا، بێ دەستێوەردانی دەورگێڕانی دەرەکی بووە. بەقائی ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی ناوچەکە "جیانەکراوە"یەو هەر دەستپێشخەرییەک پشت بە واقیعی ژیۆپۆلیتیکی ناوچەکە و دەستنیشانکردنی دروستی هەڕەشەکان ببەستێت، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی هێمنیی و ئاسایش. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئەمریکای بە یەکێک لە هۆکارەکانی نائارامیی ناوچەکە ناوبردو وتی: ڕژێمی زایۆنی به بێ پشتیوانیی ئەمریکا نەیدەتوانی درێژه به کارەکانی بدات. هەروەها ئیسماعیل بەقائی سەبارەت بە گەرووی هورمز وتی: کردنەوەی گەرووەکە پەیوەستە بەو مەرجانەی کە بۆ گەرووی هورمز لەبەرچاو گیراوە. ئێمە هێشتا لە شەڕداین و تا گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەردەوام بێت و پێشێلکارییەکانی دیکەی ئەمریکا بەردەوام بێت، مەرجی پێویست بوونی نابێت بۆ ئەوەی بڵێین گەرووەکە بووەتە ڕێڕەوێکی ئاویی سەلامەت. سەبارەت بە دانوستانەکانی عومان، بەقائی وتی: گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن، هەروەها سەبارەت بە نەخشەی هاتوچۆ لێک گەیشتن کراوە، هەروەها سەبارەت بە بەیاننامەی هاوبەش، هێشتا هەندێک خاڵی تەکنیکی هەن کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بەڵام دانوستانەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بنیاتنەر بەڕێوەدەچن. سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکاش بەقائی باسی لەوە کرد کە تاران راستەوخۆ دانوستان لەگەڵ واشنگتۆن ناکا، بەڵکوو گۆڕینەوەی پەیام لە ڕێی ناوبژیوانەکانەوە بەردەوامەو بڕیاردان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو بەندە بە بارودۆخەکەوە .