کاردانەوەی ئێران بە قسە بێبنەماکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445958-کاردانەوەی_ئێران_بە_قسە_بێبنەماکانی_ڕژێمی_زایۆنی_سەبارەت_بە_سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
ئاب 13, 2026 16:39 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێبنەماکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی شەرمەزار کرد کە بانگەشەی کردبوو بەرزاییەکانی جەولان هەر هەمیشە هی ئەم ڕژێمە بووە و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوونی نییە و نابێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بەردەوامیی جەنایەتە پاوانخوازانەکانی ڕژێمی زایۆنی، ڕایگەیاند: بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی سوریایە و تەماح و زێدەخوازیی کۆلۆنیالیستیی قەوارەیەکی قۆرخکار و داگیرکەر ناتوانێت واقیعە یاسایی و مێژووییەکانی بگۆڕێت. هەروەها ئێران بڕیاری ئەمدواییەی حکومەتی کۆلۆمبیا لەسەر پشتڕاستکردنەوەی سەروەریی ڕژێمی زایۆنی بەسەر بەرزاییە داگیرکراوەکانی جۆلانی شەرمەزارکرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی زانی. وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ڕایگەیاندووە: هەر لە بنەڕەتدا سەرکردەی باندی جەنایەتکار و مافیایی دەسەڵاتداری فەلەستینی داگیرکراو لە پێگەیەکدا نییە کە لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین قسە بکات، چونکە خاکی فەلەستین هی گەلی فەلەستینە و وەهم و خەیاڵی ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی جینۆسایدکاری زایۆنی ناتوانێ ئەم واقیعیەتە بگۆڕێ. وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پێداگری کرد لە سەر پابەندیی یاسایی، ئەخلاقی و مرۆیی هەموو حکومەتەکان بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە یارمەتیدانی گەلی فەلەستین لەپێناو بەدەستهێنانی مافی ڕەوای دیاری کردنی چارەنوووس و ڕزگاربوونیان لە داگیرکاری، ئاپارتاید و ئیستیعماری ڕژێمی زایۆنی. هەر لەو بەیاننامەیەدا تیشکیش خراوەتە سەر بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و دەستدرێژیی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەلەستینی داگیرکراو، لوبنان، سوریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە. وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە مەسەلەی فەلەستین ئێستایش هەر گرنگترین دۆزی مرۆیی و ئەخلاقی جیهانی هاوچەرخ دێتەئەژمار که له ساڵی ١٩٤٨ـەوە به پێکهاتنی قەوارەیەکی ساخته له خاکی مێژوویی فەلەستین دەستی پێکرد و ئەم قەوارە نگریسە بە پەرەپێدانی شێرپەنجەئاسای خۆی بووە هۆی ئاڵۆز بوونی هەموو ناوچەکە و سەرانسەری جیهان.