ئه‌یلوول 16, 2023 13:54 Asia/Tehran
  • ئەو نیشانانە کامانەن دەریدەخات ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە؟

دکتۆر هێمن مەحموود پسپۆڕى نەخۆشییەکانى جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات دەڵێت، چەند نیشانەیەک دەرى دەخات، کە ڕێژەى ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە و لەوانەش ماندووبون، کرژبوونى ماسولکەکان، گۆڕانى هەستەکان و ئازارى ئێسک و جومگەکان.

دکتۆر هێمن مەحمود، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات، لە نووسینێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات، کە دەرى دەخات ڕێژەى ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرە:

ئەو نیشانانە کامانەن دەریدەخات ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە؟

یەکەم– ماندووبوون

دووەم– گرژبوونى ماسولکەکان

سێیەم– گۆڕانى هەستەکان

چوارەم– ئازارى ئێسک و جومگەکان

هەرچەندە مەرج نییە هەموو جارێ کەمی ڤایتەمین D نیشانەی هەبێ، هەروەها دەکرێ نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەی نەخۆشییەکانی تری جومگە و ئێسک و بن.

بۆ دڵنیابوونەوە پێویستە ئەوانەى بەشێک لەو نیشانانەیان تێدایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم بکەن.

 

 

 

سەرپەیڤ