ئایا دەزانی لەبەرچی نابێ فڵچەی ددان لە توالیت و گەرما جێ بێڵی؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i421627-ئایا_دەزانی_لەبەرچی_نابێ_فڵچەی_ددان_لە_توالیت_و_گەرما_جێ_بێڵی
ئەگەری ئەوە هەیە بە هەڵگرتنی فڵچەی ددان لە حەمام و توالێت، تەندروستیت بخەیە مەترسی بۆیە بۆ خۆپاراستن لەو گرفتە پێویستە رەچاو خاڵەکانی خوارەوە بکەی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2023 13:00 Asia/Tehran
  • ئایا دەزانی لەبەرچی نابێ فڵچەی ددان لە توالیت و گەرما جێ بێڵی؟

ئەگەری ئەوە هەیە بە هەڵگرتنی فڵچەی ددان لە حەمام و توالێت، تەندروستیت بخەیە مەترسی بۆیە بۆ خۆپاراستن لەو گرفتە پێویستە رەچاو خاڵەکانی خوارەوە بکەی.

پزیشكێكی ددان دەڵێت: هەڵگرتنی فڵچەی ددان لە حەمامدا دەتوانێت ببێتە هۆی نیگەرانی جۆراوجۆری پاكوخاوێنی، بەڵام ئاستی مەترسییەكە دەتوانێت جیاواز بێت بەپێی ژینگەی حەمامەكەو خوو عادەتە تایبەتەكانت.

كاتێكیش فڵچەی ددانەكەت لە ئاودەستەوە نزیكە، ئەگەری زیاترە بەركەوتنی لەگەڵ گەردیلەكانی هەواو ڕژانی ئاودا كە دەتوانێت ببێتە هۆی پیسبوون.

هەروەها گەرماوەكان (حەمام) زیاتر ژینگەیەكی شێدارن، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی گەشەكردنی بەكتریا، هەروەها لە حەمامە هاوبەشەكاندا، ئەگەری زیاتر هەیە بۆ پیسبوون، چونكە ڕەنگە چەندین كەس شوێنەكە بەكاربهێنن و دەست لە ڕووكاری جیاواز بدەن.