شوبات 19, 2024 16:06 Asia/Tehran
  • چلۆن ئەتوانن جەستەمان لە شەکربەتاڵ کەین ؟

توێژینەوەکانی ئەم دواییە پیشانی داوە کە شەکری جۆری دوو بەوجۆرەیش کە لیی تیگەیشتوون هەمیشەیی نیە

. سەرنجڕاکێش ئەمەیە کە ڕەوشی بەربەرەکانێ لەگەڵی لەڕوانگەی توێژەرانەوە زۆردژواریش نیە.جەستەی خۆتان وەکوو کاسەی شەکر لەبەرچاوبگرن . لەکاتی لەدایکبوون ئەم کاسە بەتاڵە. لەماوەی چەند دەیە دا، شەکر وکەربوهیدراتە خاوینکراوەکان دەخون وکاسەکە بەرەبەرە وهیدی هیدی پڕدەبێت وکاتێک خۆراکی تر دەخۆیی ، شەکەری خۆراکەکەی ئێوە دەڕژێتە دەوروبەری کاسەکە، چۆن کاسەکە پیشتر پڕ بووە.هەرئەم دۆخە لەجەستە داهەیە . کاتێک کە شەکر دەخۆن ، جەستەتان هورمونی ئەنسولین بەردەدات هەتا یارمەتی بدات بۆ گوێزرانەوەی شەکر بۆ خانەکانی جەستە، جێگایەک کە بۆوزە کەڵکی لیی وەردەگیردەرێت. ئەگەرئەو شەکرە بەڕادەی پێویست نەسوتینن ودەکاری نەبەن ، دوای چەند دەیە خانەکانی ئێوە پڕ دەبێتەوە وئیتر توانایی تەحموڵ کردنی ئەم ڕادەوبارستا لە شەکرەتان نامینێت. لەم دۆخەدا کاتێک کە شەکر دەخۆن ، ئەنسولین ناتوانێ زۆرترلەوە بینێتە ناو خانە پڕبووەکان ، کەوایە دەچێتە ناوخوێن. شەکریش بەناوگلوکزلەناوخوێن دا حەرەکەت دەکات وبوونی لەڕادەبەدەری لە ناوخوێن بەناوبانگە بە گلوکز خوینی ئاست باڵاکەیەکێ لە هۆکارە سەرەتاییەکانی شەکری جۆری دوویە.  

سەرپەیڤ