پەردە لادان لە سەر سەکۆی پلاتفۆرمی زیرەک لە بەشی سەلامەت
تەکنۆلۆژیاکارانی گەنجی وڵاتەکەمان توانیان بە داکۆکی وپشتیوانی ئەنجومەنی پسپۆڕانی پلاتفۆرمی زیرەک لاساییکردنەوە وهاوشێوەسازی نەشتەرگەری گۆڕێنی جۆمگەکان گەڵاڵەڕێژی بکەن وبەرهەمی بینن .
بەرێوەبەری ئەم کۆگە تەکنۆلۆژیاییە ئاماژەی دایە ئەمەکە لە هەر دوو دەقەدا نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەیەک لە وڵات ئەنجام دەبێت وتی: ساڵانە ٣٠٠ هەزار نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەکان لە وڵات ئەنجام دەبێت ونزیک بە سەتی پێنج لەم نەشتەرگەریانە سەرکەوتووانە نابن.
ئەم دڵە ڕاوکیە بووەتە هۆ هەتا سەکۆیەکی پلاتفۆرمی زیرەک گەڵاڵە ڕێژی بکەین کە نەشتەرگەربتوانێ بەرلە ئەنجام دانی نەشتەرگەری، ئەوجۆمگەیە هاوشێوەسازی بکات.
مێهرناز ئاقانوری وتی: لەم سەکۆیەدا ، نەشتەرگەر بە کەڵک وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد، ئیمپلەنتەجۆربەجۆرەکان لێک ئەداتەوە وبەپیی دۆخی جەستەیی هەر نەخۆش ئیمپلەنتی باشی بۆ هەڵدەبژێرێت. ناوبراو وتی: ئەم بەرهەمی نەشتەرگەری هاوشێوەسازیە بە شێوەی دوو ڕەهەندی ئەنجام دەبێت وخەرێکی توێژینەوە ولێکدانەوەین هەتا بتوانین ئەم هاوشێوەسازیە بە شێوەی سێ ڕەهەندیش جێبەجی بکەین .