ئادار 02, 2025 17:05 Asia/Tehran
  • «زمان قوتدان» یان هەڵگەڕانەوەی زمان و چارەسەریی

زمان قوتدان چییە و گەلۆ بە ڕاستی شتێک بە ناوی قوتدانی زمان هەیە؟ ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان چین و چۆن دەتوانین قوتدانی زمان چارەسەر بکەین؟

شتێک کە لە سەرەتاوە دەبێ بزانرێت ئەمەیە کە، لە ڕاستیدا شتێک بە ناوی قوتدانی زمان نیە، بەڵکوو حاڵەتی قوتدان و هەڵگەڕانەوەی زمان بەھۆی گرژبوون و خڕبوونەوەی ماسولکەکانی زمان  درووست دەبێت کە لەشێوەی گەشکەی زماندا دەردەکەوێت؛ ئەو کاتە زمان دەبێتە تەنێکی گەورە لە دەمدا و دەبێتە ھۆی داخستنی ڕێڕەوی ھەناسەدان بۆ کەسەکە و لە چەند خولەکێکی کەمدا ئەگەر پێی نەزانرێت کەسەکە گیان لەدەست دەدات. ئەم حاڵەتە حاڵەتی کت و پڕە و نابێت بیر لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بکرێتەوە، بەڵکو دەبێت لە ھەمان شوێندا چارەسەر بکرێت.

 

ھۆکارەکانی قوتدانەوەی زمان

١-جیاوازی لە ڕێژەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لە خوێندا بە ھەر نەخۆشیەک بێت.

٢-بەرکەوتنی لەناکاوی کەلەی سەر و لەرینەوەی مێشک.

٣- دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن لە ناکاو؛ زۆربەی کات بەھۆی ماندووبوونی لەڕادەبەدەر دەبێت بۆ نمونە ڕاکردنێکی لەناکاو ،وەک ئەوەی لە یاریزانەکاندا ڕوودەدات.

٤-تێکچونی کۆئەندامی سوڕی خوێن کە زۆربەی کات بەھۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵ ڕوودەدات.

چۆن بزانین کەسێک لە نزیکمانەوە زمانی قوتداوەتەوە

 

نیشانەکانی کەسێک کە زمانی قوتداوەتەوە

١- لەناکاو ھێزێکی دەرەکی بەر سەری کەسەکە دەکەوێت و ئەویش بە ھەڵپە دەکەوەێتە گیانەڵا و دەست بۆ ملی دەبات.

٢- دوای ماندووبونێکی شەکەتکەر کەسەکە دەکەوێتە سەر زەوی و شین ھەڵدەگەڕێت.

٣- لەناکاو یەکێک دەست بەگیانەڵا دەکات لە تاو گیانی ھەڵبەز و دابەز دەکات و دەکەوێتە سەر زەوی.

٤-کەسەکە دەست بۆ سک و گەرووی دەبات و دەنگی دەرنایا و شین ھەڵدەگەڕێت.

 

ڕێکارەکانی چارەسەری قوتدانی زمان

ڕاستەوخۆ بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە دەچەمێنیتەوە دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکەیە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دەبێت ،  کاتێک چاک بووە پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاست بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات ، دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی چونکە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبیت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی.

لەم کاتەدا دەبێت راستەوخۆ و بە ھەموو تواناتەوە بە ھەردوو دەستت ملی کەسەكه‌ بەرەو دواوە بچەمێنیتەوە؛ دەستێکت لەسەر ناوچەوانی کەسەکە و دەستەکەی ترت لە ژێر چەناگەی کەسەکە دابنێیت.

کاتێک کە چاک بووە، پێویستە بخرێتە سەر لای ڕاستی، بۆ ئەوەی بەباشی هەناسە بدات. دەبێت بەزووترین كات ئەو کردارە ئەنجام بدەی، چونکە ئەگەر لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ چرکەدا چارەسەر نەکرێت ئەوا کەسەکە بێهۆش دەبێت و زیاتر مەترسی دەکەوێتە سەر ژیانی.

 

سەرپەیڤ