پێکهاتەی توێکاری و کۆئەندامی دەمار؛ جیاوازیە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو ڕەگەز
کۆئەندامی دەمار لە کاتی دروستبوونی لە کۆرپەلە بە قۆناغی زۆردا تێدەپەڕێت تا وەکو دەگات بە کێش و قەبارەی گونجاوی خۆی لە تەمەنی گەنجێتیدا؛ کۆئەندامی دەمار زیاتر لە هەموو کۆئەندامەکانی تری لەش تایبەتمەندی خۆی هەیە.
کۆئەندامی دەمار بە پێشەوای هەموو کۆئەندام و ئەندامەکانی تر دەژمێردرێت بە هاوکاری لەگەڵ کوێرە گلاندەکان ئەرک و فەرمانی هەموو ئەندامەکانی تری لەش ڕێکدەخەن و ئاراستە و کۆنترۆڵی دەکەن. ئەم کۆئەندامە بە وردترین و ئاڵۆزترین ئەندامی لەش دەژمێردرێت و تاوەکو ئیستاش زانایان زۆر لە لایەنە شاراوەکانی ئەو ئەندامە نازانن. کۆئەندامی دەمار لە ڕووی پێکهاتەوە دوو بەشی سەرەکییە، کۆئەندامی دەماری ناوەندی و چێوە کۆئەندامی دەمار، لە ڕووی کردارەوەش، سێ بەشی سەرەکییە.
کۆئەندامی دەماری ناوەندی (Central nervous system)
کۆئەندامی دەماری ناوەندی بریتییە لە ناوەندی دەست بەسەرداگرتن و کۆنترۆڵی هەموو کۆئەندامی دەمار؛ چونکە هەموو هەستەکانی لەش دەبێت بچێتە ناوەندی کۆئەندامی دەمار تا وەکو بتوانێت شیتەڵیان بکاتەوە، تەفسیر و مانایان دیاری بکات و وەڵامیان بداتەوە. هەموو فەرمانەکانی تر بۆ ڕژێنەی گلاندەکان و جووڵەی ماسوولکەکان و کارەکانی تری پێویست لەوێوە دەردەچێت.
کۆئەندامی دەمار لە ڕووی پێکهاتنەوە لە دوو بەش پێک دێت: دەماخ و دڕکە پەتک. بە هەمان شێوە لە ڕووی کار و کردارەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە : کۆئەندامی دەماری جەستەیی (Somatic nervous) و کۆئەندامی دەماری خۆیی (Autonomic nervous system).
کۆئەندامی دەماری جەستەیی فەرمان لە ناوەندی کۆئەندامی دەمار دەگوازێتەوە بۆ ماسولکەکانی لەش بۆ جوڵانەوەیان، ئەم جوڵانەوەش بە ئارەزووی مرۆڤە (الارادیة؛ بەڵام فەرمانی کۆئەندامی دەماری خۆیی گواستنەوەی فەرمانەکانی ناوەندی کۆئەندامی دەمارە بۆ ئەندامەکانی لەش بە شێوەیەکی خۆنەویست وەک ڕێکخستنی لێدانی دڵ، دەست بەسەرداگرتنی هەناسەدان و ڕژێنەکانی کۆئەندامی هەرس و ئارق کردن و لووسە ماسولکەکان. ئەم کۆئەندامەش دەکرێت بە دوو بەشەوە؛ یەکەمیان بەشی بەسۆز (Sympathetic division)، دووەمیان بەشی تەنیشت هاوسێـی بەسۆز (Parasympathetic division) کە کاری یەکێکیان پێچەوانەی کاری ئەوی تریانە وەک ئەوەی گەر یەکێکیان ڕژێنەی گلاندێک زیاد بکات، ئەوا بەشەکەی تر ڕژێنەی گلاندی کەم دەکاتەوە.
چێوە کۆئەندامی دەمار (Peripheral nervous system)
چێوە کۆئەندامی دەمار لە زۆر کۆمەڵە دەمار پێک دێت کە بە هەموو لایەکی لەشدا بڵاو بوونەتەوە و فەرمانیان گەیاندنی هەموو جۆرە هاندەرێکە لە هەستە ئەندامەکانەوە بۆ کۆئەندامی دەماری ناوەندی (Afferent system)، بەڵام دانەوەیەکی لەو کۆئەندامەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش وەک ماسوولکەکان و ڕژێنەکان (Afferent system) و ئەو دەمارانە چوار پەل دەبەستن بە مەڵبەندەکان و ئەوانیش بە چوار پەل دەبەستنەوە، چێوە دەمارەکان لە دڕکە دەمارەکان و کاسە دەمارەکان و دەمارەکانی دەمارە کۆئەندامی خۆیی پێک دێن، لەبەر ئەوەی جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە.
جیاوازیە سەرەکییەکانی نێوان کۆئەندامی دەماری هەردوو ڕەگەز
- کێشی دەماخی پیاو ١٠٠گرامی لە ژن زیاترە.
- تیرەی دەماخی پیاو زیاترە لە لەوەی ژن.
- درێژی دڕکە پەتک زیاترە لە پیاواندا بە بەراورد لەگەڵ ژنان.
- زۆربەی بوارەکانی زانست و داهێنان و دۆزینەوە و توێژینەوە پیاوان باڵادەست بوون تیایاندا بە درێژایی مێژوو.