ناوکی سەرەکی کۆمپرسورەکانی گازی خۆماڵیی کرا
یەکەمین باری ناوکی سەرەکی کۆمپرسورەکانی گازی کرایە خۆماڵیی .
بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی زانست بنەما لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سەداو سیما وتی: ئەم کومپرسورانە کە بەناوبانگن بە کۆمپرسورەکانی ئیف گس لە کەرەسەوئامێرە حەساس وهەستێارەکانی کەڵک لیی گیراو لە یەکە کانی شلەکە گازیەکانی پاڵاوتگەکانن کە تەکنۆلۆژیاکەی لە قۆڕخکاری کەمی دروستکەرانی نێودەوڵەتی دا بووە.
ئەبولفەزلی هیمەتی وتی: ئەم کۆمپرسورانە لە ساڵەکانی ڕابردوو لەکاتی گەشەی قۆناخەکانی پاڵاوتگەیی ئێران لە ژمارەیەکی بەرچاو کڕدراون ولە ساڵەکانی ئەم دواییە بە هۆی گۆڕانکاریەکان وسودوەرگرتنی پاڵاوتگەکان ولەلایەکەوە بەرتەسکیە بایکۆتکاریەکانی پارچە یەدەکیەکان ، بووە بە یەکێ لە گرینگترین هۆکارەکانی بە فیڕوچوونی گازە پیتێنراوەکان لە ناو پاڵاوتگەکاندا. هەروەها وتیشی : جێبەجێ کردنی ئەم گەڵاڵەیە بە لابردنی وابەستەیی بە کۆمپانیە دەرەکیەکانی ، هەتا سەتی پەنجا دابەزاندووە و خەرجە کانی هاوپێوەند بە دابینکردنی پارچە وکەرەسە وئامیرەکانی بەدیاری هێناوە.