May 04, 2025 18:12 Asia/Tehran
  • بەرهەمهێنانی زیاتر لە هەزار بەرهەمی بنەما زانست لە بەشی کشتووکاڵ

دەبیری ناوەندی گەشەی ئابووری بنەما زانستیەکانی خۆراک وکشتووکاڵ وتی: بەردەوامکرانی ڕێبازی سوننەتی کشتوکاڵ وەڵامدەری پیداویستیەکانی داهاتوو نابێت وتەنیا قەڵغانی بەرگریانەی ئێمە، پاڵپشتی بە بارستای کۆمپانیە بنەمازانستیەکانە

 ئەرژەنگ جەوادی دەبیری ئەرکانی گەشەی ئابووری بنەمازانستی خۆراک وکشت وکاڵ وتی: لە حاڵی حازر،زیاترلە ٦٣٠ کۆمپانیای بنەمازانست لە زەنجیرەی کشتووکاڵ وپیشەسازی خۆراکی وڵات چالاکن کەبەبەرهەمهێنانی زیاتر لە هەزار بەرهەمی بنەمازانست ، دەوری گرینگیان لە باشتربوونی بەهرەوەری ، خۆبژێوی وهەناردەکرانیان گیڕاوە.

جەوادی هەروەها بە ئاماژە دان بە شوناسی چەندتۆیی ئەمنیەتی خۆراک، ئەوەی نەتەنیا بە مژارێکی ئابووری، بەڵکو پرس ومەسەلەی ستراتژی وهاوپێووەند بە ئاسایشتی نیشتمانی زانی. جەوادی وتی: ڕێبازی بەدی هاتنی ئەمنیەتی خۆراکی وڵات لە جادەی تەکنۆلۆژیا تێدەپەڕێت. ستاد بە هەمووتواناوە لە هێڵی بەرایی ئەم ڕێبارەدایە هەتا بە پشتیوانی ئامانجدار، هاوڕەوتی وهاوکاری نێوان دەورگیڕانی ژێنگە بومی وڕێنوێنی سیاسەتەکان، داهاتووی پاوەجیی بۆ خۆراک وکشت وکاڵی وڵات پێک بینن.

 

 

سەرپەیڤ