سڕبوونی دەست و قاچ چییە؟
ته‌مووز 04, 2025 12:00 Asia/Tehran
سڕبوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به مێروولەکردنی ده‌ست و قاچ و ته‌زوو هاتن پێیاندا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ن به ته‌نها یان به‌یه‌که‌وه ده‌بنه هۆی بێزارکردنی نه‌خۆش و ڕێگری ده‌که‌ن له ئه‌نجامدانی کاروباری ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ تێکچوونی خه‌و و خه‌به‌ر بوونه‌وه.
گرنگترین هۆکاره‌کان
- بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ
- بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ده‌ست و قاچ به هۆی
- ئینزلاقی فه‌قه‌رات (دیسک): بوونی فشار له سه‌ر ده‌ماره‌کانی ناو بڕبڕه‌کانی پشت به هۆی نه‌خۆشیه‌کانی تری فه‌قه‌رات یان دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به بڕبڕه‌کانی پشت.
- بوونی فشار له ناو مێشک: به هۆی دروست بوونی کیس یان شێرپه‌نجه یان کۆبوونه‌وه‌ی خوێن دوای زه‌بر که‌وتن به سه‌ر.
- جه‌ڵته‌ی مێشک (سه‌کته): بوونی فشار له سه‌ر ده‌مارێکی دیاریکراو له ده‌ست یان قاچ: بۆ نموونه کۆنیشانه‌ی کاڕپه‌ڵ تێندن له ده‌ست دا.
نه‌خۆشیی شه‌کره
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشیش کۆنترۆل کرابێت هەر کاریگەری دەبێت.
نه‌خۆشیه‌کانی تر
- نه‌خۆشیی گورچیله: سستی گورچیله یان وه‌ستانی گورچیله.
- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان: سستی دڵ یان ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
- نه‌خۆشیی شه‌قیقه.
- سستیی غودده‌ی ده‌ره‌قی.
- تێک چوونی هۆرمۆنە‌کانی له‌ش.
- کێشه‌ی کۆئه‌ندامی لیمفاوی: له‌گه‌ڵیدا ئه‌و شوێنه ده‌ئاوسێت.
- قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ، خه‌مۆکی، هستریا.
- بوونی هه‌وکردن له ناو خوێن: وه‌ک ڤایرۆسی (EB) (CMV)، ئایدز.
- نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی به‌رگری: وه‌ک ڕۆماتیزمی جومگه‌کان، گورگه، نه‌خۆشیی گۆلیان بێری.
- که‌مخوینی زۆر یان به‌رده‌وام.
- هه‌ندێک نه‌خۆشیی بۆماوه‌یی.
که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان
کەمی ڤیتامین و کانزا‌کان به تایبه‌ت: ڤیتامین (B1)، (B6)، (B12)، (Niacin)، مه‌گنسێوم.
زۆر به‌کارهێنانی ده‌ست و قاچ: وه‌ک زۆر به‌کارهێنانی مۆبایڵ و کۆمپیوته‌ر، یان مه‌کینه‌ی درومان.
هۆکاری دیکە
- هیلاکی.
- زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده کحولییە‌کان.
- جگه‌ره کێشان.
- نێرگه‌له کێشان.