ھەموو شتێک لەبارەی دڕکەومێکوتە و نیشانەکانی
لەم نووسینەدا ھەموو شتێک لەبارەی دڕکەومێکوتە پێشکێش دەکرێت.
*ھەوکردنی یەکەمی پێست بە ڤایرۆسی ڤاریسێلا-زۆستەر پێی دەگوترێت "دڕکەومێکوتە" (chickenpox) کە بە فارسی پێس دەوترێت، "آبله مرغان".
*دوای نەمانی نەخۆشیەکە ڤایرۆسەکە لە گرێ دەمارییەکاندا دەمێنێتەوە و ئەگەر ھەوکردنی دووەمی ئەم ڤایرۆسە ڕووبدات پێی دەگوترێت پشتێنەی ئاگرین (zoster).
*نەخۆشیەکە زۆر بڵاو دەبێتەوە، نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە ٢ ڕۆژ پێش وە ٧ ڕۆژ دوای دەرکەوتنی برینەکان (ڕەقبونیان).
*تەمەن: لە نێوان ٥-١٠ ساڵیدا زۆرە، دەگونجێ لەھەر تەمەنێکدا ڕووبدات (منداڵی تازەبوو).
*بەزۆری لە وەرزی بەھار و زستاندا ڕوودەدات.
*ڕێگای گواستنەوە: بەرکەوتنی راستەوخۆی پێست، پرژەی دەم و لوت، ھەناسە..
*لە زمانی ئینگلیزی دا پێی دەوترێت (ئاوڵەی مریشک-chickenpox) چونکە برینەکان وەک شوێنی دەنوکی مریشک وایە کە لە خۆراکی دەدات.
نیشانەکانی دڕکەومێکوتە
*نیشانەی سەرەتا: تا، بێھێزی، کەمبوونی حەزی خواردن.
*شێوەی برینەکان: سەرەتا برینی سور (کەمێک بەرزبوەتەوە) دواتر بڵقی بچوک کە ئاوێکی ڕونی تێدایە (وەک دڵۆپە ئاو)، دواتر ئاوەکەی ناوی لێڵ دەبێت، پاشان بڵەقەکە دەتەقێت و ڕەق دەبێت.. دواجار چاکبوونەوەی پێستەکە؛ بەگشتی لەیەک کاتدا ھەموو جۆرە برینەکان دەبینرێت (سور، بڵقی ڕوون، بڵقی لێڵ، ڕەقبوو).
*شوێنی برینەکان: سەرەتا لە سک و پشتدا دەردەکەوێت، دواتر پێستی سەر ، دەموچاو، زۆر بەکەمی لە دەسەت و قاچ دەدات.
*خورانی برینەکان.
*ھەڵئاوسانی لیمفە گرێکان.
*ھەوکردنی بەکتریای پێست (ئاگرە، ھەوکردنی شانەکانی ژێر پێست).
دڕکەومێکوتە لەو منداڵانەی بەرگریان کەمە
*نیشانەکانی پێشو (بەڵام توندتر).
*بڵاوبونەوەی بە خوێندا و ھەوکردنی زۆرێک لە ئەندامەکانی لەش (سییەکان، گوێ، دڵ، جگەر، پەردەکانی گورچیلە).
*ھەوکردنی کۆئەندامی دەمار (ھەوکردنی مێشک، کۆنیشانەی رەی، کۆنیشانەی گلەین-بەرێ).
*خوێنبەربوون: کەمی پڕکەکانی خوێن و پەڵەپەڵەبوونی پێست.
*کێن ئەوانەی بەرگریان کەمە؟ ئەوانەی ھەندێک دەرمان بەکار دێنن (نم: پیردنیسۆڵۆن)، یان ھەندێ نەخۆشییان ھەیە (نم: شێرپەنجەی خوێن)، یان ئەوانەی نەخۆشی بەرگرییان ھەیە (نم: نەخۆشی کەمی دژەتەنەکان)...ھتد.
دڕکەومێکوتە لە منداڵانی تازەبوودا
*ئەگەر زیاد لە (٥ڕۆژ) بەر لە منداڵبوون دایک توش ببێت منداڵەکەش توش دەبێت بەڵام بەرگری دژی ڤایرۆسەکە وەرگتووە لە دایکەوە...
*ئەگەر کەمتر لە (٥ڕۆژ) پێش منداڵابوون یان زیاتر لە (٢ڕۆژ) دوای منداڵبوون دایک تووش ببێت ئەوا منداڵەکە توش دەبێت بەبێ ئەوەی بەرگری لە دایکەوە وەربگرێت..
پشکنین
پێویست بە پشکنینی تاقیگەیی ناکات و بە نیشانەکانیدا دیاری دەکرێت..
چارەسەر
١- ئەو منداڵانەی بەرگریان ئاساییە: نەخۆشیەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە ، چارەسەر تەنیا بۆ ناڕەحەتییەکانی دەکرێت..
*دژە تا: پاراستیمۆڵ -پرۆفین.
*دژە خوروو: ئەلەرمین، گیراوەی کەڵەماین.
*خۆشووشتن بە ئاوی سارد.
*کورتکردنەوەی نینۆک، دەستکێش بکرێتە دەستی بۆ ئەوەی برینەکان ھەڵنەکەنێت.
٢- ئەو منداڵانەی بەرگریان کەمە یان منداڵی تازەبوو: پێویستە بمێننەوە لە نەخۆشخانە و دژەڤایرۆس وەربگرن (ئەسایکلۆڤیر).. ھەرەوھا وەرگرتنی بەرگری دروستکراو (VZIG).
پاراستن
*پێویستە منداڵ نەبرێتە خوێندنگا تاوەکو ھەموو برینەکان ڕەق دەبن(٧ڕۆژ)، وە برینەکان ھەڵنەکەنرێت.
*کوتان: ھەموو منداڵێک پێویستە دوو جار بکوترێت: یەکەم ١٢-١٥ مانگی.. دووەم ٤-٦ ساڵی.