هەشت خۆراک بۆ هەستکردن بە دڵخۆشییەکی زیاتر
ئەو شتانەی ئێمە بۆ دڵخۆشی دەگەڕێین تیایاندا زیاتر خۆیان لە چارەسەر و ڕاهێنان و دەرمانەکان دەبیننەوە لەوانەیە خۆراک و گرنگیدان بە ژەمەکان لە لیستی خوارەوەی ئەو شتانەدان.
لەکاتێکدا خۆراک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەوەی هەست بە چی دەکەین. پەیوەندییەکی زۆر هەیە لە نێوان ماددە خۆراکییەکان و دەروونی مرۆڤەکان و دەردانی دەمارە گوێزەرەوەکان. کۆمەڵە خۆراکێکی دیاریکراو هەن بەستراون بە دەردانی بڕێکی زیاتری هۆرمۆنی سیراتۆنین لەلایەن مێشکی ئێمەوە. سیراتۆنین ناسراوە بە هۆرمۆنی بەختەوەری و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی شێواز و ڕەفتار و میزاجی ئێمە، بڕێکی کەمی سیراتۆنین دەتوانێت ببێت بە هۆکاری ناجێگیری لە ڕەفتارمان.
هەشت خۆراک بۆ هەستکردن بە دڵخۆشی
چۆکۆلەیتی تاریک
پێداچوونەوە گشگیرەکان دەریانخستووە کە قاوەی تاریک دەتوانێت کاریگەری ئەرێنییانەی هەبێت لەسەر ڕەفتار و میزاجی کەسەکان. سێ پێکهاتەی سەرەکی لە چۆکۆلەیتدا هەن پەیوەندیدارن بە هەستکردن بە بەختەوەرییەکی زیاتر کە بریتین لە تریپتۆفان، ثیۆبرۆماین هەروەها ڤێنیل ئەسیل ئەلانین. تریپتۆفان ترشە ئەمینییەکە لە درووستکردنی سیراتۆنیندا دەماخ بەکاری دەهێنێت. ثیۆبرۆماین هاندەرێکی لاوازە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەوشت و ڕەفتار درووست بکات. هەروەها فێنیل ئەسیل ئەلانین ترشە ئەمینییەکی ترە کە جەستە بۆ درووستکردنی دۆپامین سوودی لێ وەردەگرێت و وەک دژە خەمۆکی ڕۆڵ دەبینێت.
مۆز
ئەگەر شتێک هەبێت بەناوی خۆراکی ڕەفتار باشی ئەوە مۆزە، لەگەڵ ئەوەی مۆز لە سیرۆتۆنین پێک دێت بەڵام ناتوانێت بەربەستی نێوان خوێن و مێشک ببڕێت (بەربەستی نێوان دڵ و مێشک بەربەستێکە ڕێگە بە پیاڕۆشتن و پیانەڕۆشتنی کۆمەڵە ماددەیەک دەدات و دیاری دەکات لە خوێندا بمێننەوە یان بگەنە مێشک). بەڵام مۆز ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە ڕێکخستنی ڕەفتارەکان بە چەند ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ. جەستە پێویستی بە ڤیتامین B6 بۆ درووستکردنی سیرۆتۆنین و مۆزیش بە تایبەتی بەم ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە، مۆزێکی قەبارە مامناوەند ٠.٤ میلگرام لە ڤیتامین B6 تێدایە کە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ی ڕۆژانەیە.
گوێزی هندی
گویزی هندی دەتوانێت چەژە گۆپکەکان و میزاج بۆ ئەو شێوەیەی بیری لێ دەکەیتەوە بگوازێتەوە. گویزی هندی لە زنجیرەی ناوەندی گلایسیرایدی سیانی پێک دێت و ئەمەش یارمەتی وەرگرتنی وزە دەدات. ڕێگایەکی تریش کە وای کردووە گوێزی هندی لەو خۆراکانە دابنرێت کە کاریگەرییان لەسەر هەستی بەختەوەری و دڵخۆشی هەیە ئەوەیە کە شیری گوێزی هندی یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی هەستی دوودڵی و نیگەرانی.
قاوە
نزیکەی یەک بلیۆن کەس هەن لە جیهانداندا کە قاوە دەخۆنەوە، بەردەوام بوون لە خواردنەوەی قاوە بێگومان بە بڕێکی مامناوەند، هۆکاری دڵخۆشترکردنی جیهانە. خواردنەوەی قاوە بە هاوپەیوەند لەگەڵ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خەمۆکی دادەنرێت. بەشێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە خواردنەوەی قاوە، کافایینی و بێ کافایین، هۆکارێکە بۆ باشتر کردنی میزاج بە بەراورد بە وەرگرتنی دەرمان.
ئاڤۆکادۆ
جەخت لەوە کراوەتە کە ئاڤۆکادۆ لەتوانایدا هەیە هەستی دڵخۆشییەکی زیاترمان پێ ببەخشێت. ئەم میوە نەرم و شل و کرێمییە پڕە لە خۆراکە ماددەی وەک کۆلاین، کە جەستە بۆ ڕێکخستنی دەمارە کۆئەندام و ڕەفتارەکان بەکاری دەهێنێت. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دەریانخستووە کە چەورییە تەندرووستەکانی ناو ئاڤۆکادۆ هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی هەستی نیگەرانی و خەمۆکی لە ئافرەتاندا. هۆکارێکی تر بۆ وەرگرتنێکی بڕێکی زۆری ئاڤۆکادۆ بریتییە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، کە پەیەوەستە بە کەمکردنەوەی هەستی دوودڵی لە مرۆڤ.
توو
وەرگرتن و خواردنی بڕێکی زۆرتری میوە هۆکارە بۆ باشترکردنی دەرووندرووستی. لە ساڵی ٢٠١٦ لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە چۆن خواردنی سەوزە و میوە ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی دەرووندرووستی. توو دەوڵەمەندە لە دژە ئۆکسانەکان و ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی. توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە کە ئەو ماددانەی شەربەتی تووی شینیان تێدایە، وەرگرتنی تووە شینەکە لەلایەن جەستەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لەبیرچوونەوەی شتەکان.
خواردنە خۆشکراوەکان
ئەو خواردنانەی وەک کەلەرمی خۆشکراو و کێمچی یان ماست، یارمەتیدەر دەبن لە مانەوەی تەندرووستی گەدە و ڕیخۆڵەکان هەروەها کار دەکەنە سەر شێوازی ڕەفتارەکان. کرداری ترشاندن دەبێتە هۆی پاراستن و مانەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە. بێگومان زۆر جار کاتێک نائاسوودەییەک لە گەدەدا هەبێت وا دەکات ڕەفتارەکان تێک بچن و کاریگەری لەسەر میزاج درووست دەکەن، بەهەمان شێوەش مانەوەی گەدە بە تەندورستی وا دەکات میزاجێکی ڕێک و درووستت هەبێت. لە سەدا ٩٠ی ئەو سیراتۆنینەی جەستە درووستی دەکات لەلایەن خانەکانی گەدە دەبێت. هەربۆیە خواردنی خواردنە ترشکراوەکان یارمەتی باشتر بەرهەم هێنانی سیراتۆنین دەدات.
قارچک
قارچک ڤیتامین D تێدایە، کە دژە خەمۆکیەکە و یارمەتی دەستخستنی میزاجێکی باش دەدات. چونکە تاکە سەرچاوەی ڕووەکییە بۆ ڤیتامین D و بڕێکی باشی تێدایە. بۆ وەرگرتنی باشترین بڕی ڤیتامین D لە قارچکە چەند کاتژمێرێک پێش کوڵاندنی بیخەرە پێش خۆر و دواتر بیکوڵێنە.
هەندێک جار کاتێک کەسێک نیگەرانە پەنا دەبات بۆ خواردنی شیرینی و خواردنە لەقوتونراوەکان، کە دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی هەستی دڵخۆشیت بۆ درووست بکەن و دڵخۆشکەر بن بەڵام دواتر دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە تەندرووستیت و هەروەها ناتوانن هیچ سوودێکیان بۆ دەرووندرووستیت و باشتر کردنی شێوازی ڕەفتارەکانت هەبێت بۆیە وریابە لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە خۆراکانە.