ئه‌یلوول 27, 2025 17:40 Asia/Tehran
  • تایبەتمەندییەکانی لالەنگی؛ مێوەیەکی بەسوود بۆ تەندرووستی

لالەنگی یان "نارەنگی" بە یەکێک لە مێوە دڵخواز و بەچێژەکانی وەرزی پاییز دادەنرێت. ئەم مێوەیە و توێکڵەکەی چەندین سوود و تایبەتمەندیی دەرمانییان هەیە.

لالەنگی لە ریزی مێوەی سارد و تەڕدایە؛ ئەم مێوەیە سوودی زۆری بۆ جەستە و تەندرووستی هەیە کە لێرەدا تیشک دەخەینە سەری.

بەهای خۆراکی:

لالەنگی بڕێکی بەرچاوی ڤیتامین سی و کانزا جۆراوجۆرەکانی وەکوو پۆتاسیۆم، کەلسیۆم، مەگنیسیۆم و ئاسنی هەیە، بەهای خۆراکیی دانەیەکی لالەنگی بەم جۆرەیە:

کالۆری: ٤٠

چەوری: ٠.٢ گرام

سۆدیۆم: ١.٥ گرام

کەربۆهیدرات: ١٠.١ گرام

ڕیشال: ١.٣ گرام

پرۆتین: ٠.٦ گرام

ڤیتامین سی: ٠.٢٦ گرام

تایبەتمەندییەکانی لالەنگی:

چەندین سوودی لالەنگی هەن کە هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڕیشاڵ، خوێیە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان. وەک تایبەتمەندییەکانی لالەنگی دەتوانین ئاماژە بە چارەسەرکردنی ئاوسانی لەش (نەفخ)، تایبەتمەندیی لابردنی ژەهری لەش، پاککردنەوەی خوێن، بەهێزکردنی ئێسقان و ئێسکەپەیکەر، چارەسەرکردنی سەرگێژخواردن، چارەسەرکردنی کەمخەوی، کەمکردنەوەی تا، نەهێشتنی خەستیی خوێن، چارەسەرکردنی و وەستاندنی کۆکەی زستانە، دابەزاندنی پەستانی خوێن، کەمکردنەوەی کێشی لەش و تایبەتمەندیی دژە گرژبوونی ماسوولکە بکەین.


چەند تایبەتمەندی و سوودیكی تری لالەنگی:

باشترکردنی تەندرووستیی دڵ و ڕێکخستنی پەستانی خوێن

باشترکردنی تەندرووستیی خوو و هەڵسوکەتی مرۆڤ

بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش

بەسوود بۆ کۆئەندامی هەرس و یارمەتیدەر بۆ هەرسکردنی خۆراک

پاراستنی تەندرووستیی پێست و قژ

تایبەتمەندیی نەهێشتنی چڵک و پاکتاوکردن

ڕێگرتن لە نەخۆشیی شەکرە

ڕێگرتن لە جەڵتەی دڵ

بەسوود بۆ کاتی دووگیانی

کاریگەر لە دابەزاندنی کێش

بەسوود بۆ تەندرووستیی و پتەوبوونی پوک

تەندرووستیی چاو

ڕێگریکردنی لە پیربوون

بەهێزکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن

کاریگەر لە دژی سەرمابوون

ڕێگریکردن لە درووستبوونی بەردی گورچیلە

سەرپەیڤ