ڕێگاگەلی کاریگەر بۆ بۆ خۆپاراستن لە هەمبەر سەرمابوون
ئهیلوول 30, 2025 15:16 Asia/Tehran
سەرمابوون یان هەڵامەت بریتییە لە هەوکردنی ڤایرۆسی لە قوڕگ، لووت و هەروەها کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوە.
گەلێک ڤایرۆسی جیاواز دەبنە هۆی سەرمابوون؛ بەڵام هۆکاری سەرەکیی سەرمابوون ڤایرۆسی "ڕاێنۆ" یان ڕاێنۆڤایرۆس (Rhinovirus)ـە.
لە خوارەوە چەند ئامۆژگارییەکی کردەیی و کاریگەر بۆ خۆپاراستن لە هەمبەر سەرمابوون لە هەموو وەرزێکی ساڵدا پێشکێش دەکرێن:
١ - ئامێری شێدارکەرەوە یان درووستکەری هەڵم بەکار بهێنە
٢ - بڕی پێویستی ڤیتامینی D وەرگرە
٣ -بەر بەردەوامی دەستەکانت بشۆ و لە چاو، لووت و دەمت دووریان بخەرەوە
٤ - مۆبایلەکەت پاکتاو بکە و چڵکی لێ بسڕێتەوە
٥ - بەشی پێویست ، بخەوە
٦ - تەواوکەری خۆراکیی چینکۆ (زینک) دەتوانێت بۆ خۆپاراستن لە سەرمابوون یارمەتیت بدات
٧ - تەنیا بە پەرداخە تایبەتەکەی خۆت بخۆرەوە